ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێکى بازرگانى زنجان سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 28 نیسان 2011 05:44
رۆژى 27/4/2011 سۆران ئەبوبەکر عەزیز جێگرى سەرۆکى ژوور پێشوازى لە شاندێکى بازرگانى شارى (زنجان)
رۆژى 27/4/2011 سۆران ئەبوبەکر عەزیز جێگرى سەرۆکى ژوور پێشوازى لە شاندێکى بازرگانى شارى (زنجان) ى ئێرانى کرد کە لە (24) بازرگان و ژمارەیەک کۆمپانیاى ئێرانى پێک هاتبوو.
لە دانیشتنێکدا لە هۆڵى کۆبونەوەکانى ژوور کە جێگرى سەرۆکى ژوور و عەبدولکەریم مستەفا ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور ئامادەبوو،
جێگرى سەرۆکى ژوور لە وتەیەکدا بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد و دەربارەى پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران قسەى کرد و بە گرنگ وەسفى کرد، دواتریش لەسەر دەرفەتى کارکردن و پێداوستیەکانى هەرێم و یاساى وەبەرهێنان زانیارى بە شاندى میوان داو بۆ ئەنجامدانى کار و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان پشتگیرى حکومەت و ئامادەیی خۆیانی بۆ هاوکاریکردنیان دەربرى لە پاشان ( بەهرۆز زەرغام ) سەرۆکى شاندى میوان باسێکى دەربارەى کارى بازرگانى و پیشەسازی لە شارى زنجان پێشکەش کرد گرنگترین بەرهەم و بوارەکانى خستە روو، لە پاڵ ئەوەشدا سوپاسگوزارى بەناوى خۆى و شاندى میوان راگەیاند بۆ ئەو پێشوازیەى لێیان کراوە، هەروەها ئاماژەى بە پێکهاتەى شاندەکەیان کرد کە بریتین لە نوێنەرانى چەند دەزگا و کۆمپانیایەکى بە توانا و شارەزا لە بوارى جیاجیادا و بە نیازى ئەوەن کە دەرفەتى کار لە هەرێمى کوردستان بدۆزنەوە لەبەر ئەوە ئەو سەردانەیان ئەنجامداوە
لەپاشان ئەندامانى شاندەکە خۆیان و دەزگا و کۆمپانیا و بەرهەمەکانیان ناساند و چەندین پرسیاریان دەربارەى کار و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان خستەروو، لە لایەن جێگرى سەرۆکى ژوور وەلامیان درایەوە.


iiiii.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1566 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌