تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکى بازرگانى بەریتانى لەگەڵ بازرگانانى هەولێر کۆدەبێتەوە

شاندێکى بازرگانى بەریتانى لەگەڵ بازرگانانى هەولێر کۆدەبێتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 28 شوبات 2011 05:52
شاندێکى دامەزراوەى بازرگانى بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە لە (13) بازرگان و سەرمایەدار پێکهاتبوو
شاندێکى دامەزراوەى بازرگانى بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست  کە لە (13) بازرگان و سەرمایەدار پێکهاتبوو، بەیاوەرى خاتوو بەیان سامى عەبدولرەحمان نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەریتانیا، رۆژى 27/2/2011 سەردانى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێرى کردو، لەلایەن دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوورو جێگرو ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێڕى ژوور پێشوازیان لێ کرا.
لە کۆبوونەوەیەکى فراواندا کە لە هۆڵى کۆبوونەوەکانى ژوور بەئامادەبوونى کونسڵى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو، تیایدا ژمارەیەک بازرگانى هەولێر لەبوارە جیاجیاکان ئامادەى بوون، سەرۆکى ژوور لە وتەیەکیدا تەئکیدى لەسەر گرنگى سەردانیکردن و  دیدارو گفتوگۆى لەم شێوەیە کردەوە، کە دەبێتە مایەى دروستکردنى پەیوەندى و سوودوەرگرتن لە بەرهەم و تواناى یەکترى، هەروەها ئاماژەى بە بارى ئارامی هەرێمى کوردستان کردو، دەرفەتەکانى کارو یاساى میکانیزمى کارکردنى بازرگان و کۆمپانیاى بیانى لە هەرێمى کوردستان کرد، ئامادەیی خۆى و ژوورى بازرگانیشى راگەیاند بۆ هاوکارى کردن و رەخساندنى دەرفەتى لێکنزیککردنەوەى بازرگانانى بەریتانیاو هەرێمى کوردستان و، بەشداریکردنى کۆمپانیا بەریتانیەکانیشى لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى هەرێمى کوردستان بە گرنگ وەسفکرد.
لەپاشان بەیان سامی عەبدولرەحمان وێراى دەستخۆشیکردنى لە ژوور بۆ سازکردنى ئەو دیدارانە، زەمینەى لەبارى هەرێمى کوردستانیشى بۆ وەبەرهێنان بۆ شاندى یاوەرى شیکردەوە، هەروەها وتى: ئێمە بەردەوام لە هەوڵى ئەوەداین پەیوەندییەکى باشى ئابوورى لەنێوان هەرێمى کوردستان و بەریتانیا دروست بکەین و بەرەو پێشەوەى ببەین، بۆیە بە هەماهەنگى لەگەڵ کۆمەڵەى (Middle East Association) شاندى بازرگانى رێک دەخەین بۆئەوەى بازرگانانى بەریتانیا بە چاوى خۆیان واقیعى هەرێمى کوردستان ببین و، بۆیان ببێتە هاندەرێک بۆ بەستنى پەیوەندى. هیواشى خواست ئەم سەردانە ئاکامى باشى بۆ سەر ئابوورى هەردوولا هەبێت و سوود بە بازرگانانى هەردوولا بگەیەنێت.
دواتر هەریەک لە ئامادەبووان خۆیان و کارو چالاکییەکانى کۆمپانیاو دەزگاکانیان خستەڕوو، هەروەها لەلایەن سەرۆکى ژوورو ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێڕى ژوور وەڵامى پرسیارى ئامادەبوان درایەوە، دواتر ئامادەبوان بەمەبەستى تاوتوێکردنى دەرفەتى پیکەوە کارکردن و سوودوەرگرتن لە شارەزایی و تواناى یەکتر، کۆبوونەوەى دووقۆڵییان ئەنجامدا.
شایانى باسە ئامانج لەم سەردانە بینینى راستەوخۆى دۆخى ئابوورى و بازرگانى و وەبەرهێنان و ئارامى هەرێمى کوردستانە، بۆئەوەى دواتر بڕیار بدەن بەشدارى لە پرۆسەى وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوەى زیاترى هەرێمى کوردستان بکەن.

baritaniii.jpg

ئه‌م بابه‌ته‌ 1483 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑