ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

قونسولى بازرگانى نەمساوی سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 22 شوبات 2011 01:10
رۆژى 25 / 1 / 2011 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشوازى لە (د. کورت مولادر) قونسولى کرد
رۆژى 25 / 1 / 2011 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور پێشوازى لە (د. کورت مولادر) قونسولى نه‌مسا کرد، کە مەبەستى خۆناساندن و پەیداکردنى ئاشنایەتى لەگەڵ ژووردا سەردانى ژوورى کرد بوو لەبەر دەستبەکاربوونى لە پۆستەکەیدا هەرێمى کوردستان لە دانیشتنێکدا بۆ وەرگرتنى شارەزایی لەسەر هەرێمى کوردستان چەندین پرسیارى خستەروو دەربارەى ژمارەى کۆمپانیاکانى هەرێم و دەرفەتەکانى کارکردن بە تایبەتى لە بوارى کەرتى کشتوکالیدا هەروەها ژمارەى کۆمپانیا بیانیەکان و بودجەى هەرێمى کوردستان و میکانیزمى کارکردنى کۆمپانیاى بیانى لە هەرێمى کوردستان.
سەرۆکى ژوور دواى پیرۆزبایی کردن لە وەلامى پرسیارەکانیدا تەواوى ئەو لایەنانەى کە پەیوەندى بە کارى بازرگانى و پیشەسازى یەوە هەیە بۆ روون کردەوە، ئامادەیی خۆى بۆ هاوکاریکردنى لە راپەراندنى کارەکانیدا لە هەرێمى کوردستان سەبارەت بەو کارانەى کە پەیوەندیان بە ژوورى بازرگانیەوە هەیە پێى راگەیاند.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1536 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌