8/12/2010 لە دوو کۆبونوەى جیاوازدا سەرۆکى ژوور لەگەڵ هەریەک لە شاندى بازرگانى کۆمارى ئیسلامى ئێران و کۆمارى تورکیا کۆبونەوە.
هەردوو شاندى بازرگانى پێک هاتبوون لە ژمارەیەک لە بازرگان و پیشەساز و خاوەن نوێنەرى کۆمپانیا لە بوارى جیاجیادا، دواى ئەوەى ئەندامانى شاندەکان خۆیان ناساند و باسیان لە کار و چالاکیەکانیان کرد لە لایەن سەرۆکى ژوورەوە تەواوى پرسیارەکانیان وەلام درانەوە هەروەها رێنوێنى کران بۆ چۆنیەتى جێبەجێکردنى کارەکانیان لە هەرێمى کوردستان و میکانیزمى دەست بەکاربوون و کردنەوەى ئۆفیس و کۆمپانیا و لق بۆ کۆمپانیاکانیان بۆ شى کردنەوە هەروەها تیشکى خستە سەر یاساى وەبەرهێنان و ئەو کەرتانەى دەست نیشان کرد کە حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سالى ئایندەدا گرنگیان پێ دەدا دەست نیشانکرد کە بریتیە لە پیشەسازى و گەشتیارى بۆیە داواى کرد هەولەکانیان بۆ کارکردن لەو دوو بوارەدا چربکەنەوە بۆ ئەوەى پشتگیرى بۆ بەرنامەکانیان وەدەست بێنن، هەروەها ئامادەیی خۆشى بۆ هاوکارى کردنیان راگەیاند