تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکى هاوبەشى ژوورى بازرگانى دەریاى ئیجە و شارى ئەزمیر لەگەڵ بازرگانانى هەولێر کۆدەبنەوە

شاندێکى هاوبەشى ژوورى بازرگانى دەریاى ئیجە و شارى ئەزمیر لەگەڵ بازرگانانى هەولێر کۆدەبنەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 02 تشرینی دووەم 2010 05:48
ئێوارەى رۆژى دوو شەممە 1/11/2010 فدائەدین گەردى ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەن
ئێوارەى رۆژى دوو شەممە 1/11/2010 فدائەدین گەردى ئەندامى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەن پێشوازیان کرد لە شاندێکى بازرگانى هاوبەشى ژوورى بازرگانى دەریاى ئیجە و ژوورى بازرگانى ئەزمیرى تورکیا کە بە سەرۆکایەتى محسن دولمز سەرۆکى ژوورى ئیجە و لە ژێر سەرپەرشتى دنیس قوتلو پاشکۆى بازرگانى لە قونسولیەى تورکیا لە هەولێر هاتبوونە کوردستان.
لە کۆبونەوەیەکى فراواندا کە بە ئامادەبوونى شێخ ئەیاد حسن سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دهۆک لە هۆڵى کۆبونەوەکانى ژوور بەرێوەچوو فدائەدین گەردى بە ناوى ژوور لە وتەیەکدا وێراى بەخێرهێنانى شاندى میوان باسى لە پەیوەندیە ئابووریەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و تورکیا کرد لە شێوەیەکى گشتى هەروەها ئاماژەى بە دەرفەتى کار و یاساى وەبەرهێنان و ئاسانکاریەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد سەبارەت بە رەخساندنى دەرفەت لەبەردەم وەبەرهێنەرە بیانیەکان، جەختیشى لەسەر ئارەززوى هاولاتیانى کوردستان کردەوە لە بەکارهێنانى بەرهەمى تورکى و گرنگیدانى هاولاتیانى کوردستان بە بەرهەمى کوالیتى بەرز لە ئاکامى باشتر بوونى بارى داراییان لە هەمان کاتیشدا خۆشحالیخۆى بەرامبەر ئەو سەردانەى شاندەکە دەربرى و ئامادەیی ژووریشى بۆ هاوکارى کردنیان دەربرى.
محسن دولمز بەو بۆنەیەوە وتەیەکى پێشکەش کرد و تیایدا سوپاسگوزارى خۆى و شاندەکەى ئاراستەى ژوور کرد و مەبەستى سەردانەکەیانى خستەروو کە لە ئاکامى هەبوونى ئارەزووى پەیوەندى بازرگانى و کارکردن لە کوردستان هاتۆتە ئاراوە، بۆیە هیواى خواست ئەو سەردانەیان ببێتە سەرەتایەک بۆ ئەنجامدانى کارى هاوبەش و دروستبوونى پەیوەندیەکى پتەو لە نێوان هەردوولادا..
لە پاشان هەریەک لە ئامادەبوان خۆیان و کار و چالاکى و بەرهەمەکانیان ناساند و گەلێک راو و سەرنج خرانە بەر باس و گفتوگۆیان لەسەر کرا و وەلامى پرسیارەکانیش درایەوە.. لە درێژەى کۆبونەوەکەشدا چەند کۆبونەوەى دووقۆلى ئەنجامدرا بە مەبەستى لەیەک گەیشتن و کارکردنى هاوبەش

turki.jpg

ئه‌م بابه‌ته‌ 1464 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑