تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێکى گەورەى بازرگانى کۆریا سەردانى ژوور دەکات

شاندێکى گەورەى بازرگانى کۆریا سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 07 تشرینی یەکەم 2010 06:05
بەئامادەبوونى سۆران ئەبوبەکر جێگرى سەرۆکى ژوورو ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى کارگێڕى ژوو، کونسوڵى گشتى کۆریاى باشوور
بەئامادەبوونى سۆران ئەبوبەکر جێگرى سەرۆکى ژوورو ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى کارگێڕى ژوو، کونسوڵى گشتى کۆریاى باشوور لە هەرێمى کوردستان بەهاوڕێیەتى نزیکەى 20 کۆمپانیاى کۆریایى ڕۆژى 5 تشرینی یەکەم لەبارەگاى ژوور کۆبوونەوە.‏
سۆران ئەبوبەکر تیشکى خستە سەر ‌پێوەندیی پتەوى نێوان هەردوولاو ستایشى کارەکانى تیپى زەیتون و ‏ئاژانسى کۆیکاى کۆرى کرد کە لە ماوەى چەند ساڵى رابردوو لە هەرێمى کوردستان ئەنجامیان داوە. هەروەها باسیشى لە سیاسەتى حکوومەتى هەرێم کرد، لەڕووى کرانەوەى بەڕووى جیهان و ‏هاندانى کەرتى تایبەت و، رەخساندنى دەرفەتی لەبار بۆ کۆمپانیاو وەبەرهێنەرانى بیانى.‏
پاشان کونسوڵى گشتى کۆریا لە هەرێمى کوردستان ئەو کۆبوونەوەیەى بە هەنگاوێکى باش بۆ دانانى ‏بنەمایەکى پتەو بۆ پەیوەندى ئابوورى لە‌نێوان هەردوولا لە قەلەمدا.‏ هەروەها گوتى: ئێمە هانى کۆمپانیاکانى کۆریا دەدەین کە سوود لە دەرفەتى هەرێمى کوردستان ‏وەربگرن و لە سەرجەم بوارەکانى وەبەرهێناندا بەشدارى بکەن.‏ ئینجا نوێنەرانى کۆمپانیاکانى کۆریا کە بریتى بوون لە کۆمپانیاى نەوتى نیشتمانى کۆریا، ئێڵ جى، دایۆ، کۆمپانیاى باڵەفڕگە‌، بیناسازى و چەند کۆمپانیایەکیتر، مەبەستى هاتنیان بۆ کوردستان خستەڕوو، کە بۆ کردنەوەى ئۆفیس و دانانى بریکارە لەو هەرێمەدا.
دواتر جێگرى سەرۆکى ژوور پوختەیەکى لەبارەى سێ ‏بوارى گرنگ لە هەرێم پێشکەشکرد کە بریتین لە چالاکی بازرگانى، بەڵێندەرایەتى ‏و گرێبەست و چالاکى وەبەرهێنان.‏ ئاماژەشى بە دامەزراندنى ناوچەیەکى بازرگانى ئازادو ناوچەى پیشەسازى کرد لە هەرێمى ‏کوردستاندا، هاوکات ستایشی چالاکییەکانى حکوومەتى کۆریاى کرد کە لە‌بوارى ئاوەدانکردنەوەو ‏خزمەتگوزارى و پەرەپێدانى تواناکان جێ پەنجەیان دیارە، ئامادەیى ژووریشى نیشاندا بۆ پێشکەشکردنى ئاسانکارى پێویست بۆیان.‏ هەر لە کۆبوونەوە‌کەدا باس لە بڕیارى ‏دابینکردنى ڤیزاى کۆریا کرا بۆ شاندى رەسمی و بازرگانانى هەرێم، بەمەبەستى ‏هاندانى زیاترى ئاڵوگۆڕى ئابوورى و بازرگانى.
دواتر بازرگانە کوردەکانى ئامادەبووى کۆبوونەوەکە لەگەڵ نوێنەرى کۆمپانیا کۆرییەکان‌ بەرنامە و پرۆژەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد، بەمەبەستى خستنەڕووى ئەو بوارانەى کە ‏دەکرێ لە هەرێمى کوردستاندا کارى وەبەرهێنانى تێدا ئەنجام بدەن.‏

korea2222.jpg

ئه‌م بابه‌ته‌ 1559 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑