تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەرۆکى جێبەجێکارى ئەنجوومەنى کارى بەریتانى – عێراقى لەگەڵ بازرگانانى کوردستان کۆدەبێتەوە

سەرۆکى جێبەجێکارى ئەنجوومەنى کارى بەریتانى – عێراقى لەگەڵ بازرگانانى کوردستان کۆدەبێتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 26 ئەیلول 2010 05:25
رۆژى شەممە 25/9/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان

رۆژى شەممە 25/9/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان و ئەندامانى ئەنجوومەنى یەکێتى ژوورەکان و ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازیان کرد لە خاتوو بارۆنیز نیکولسن سەرۆکى جێبەجیکارى ئەنجوومەنى کارى بەریتانى – عێراقى و شاندى یاوەرى کە لە (15) کەسایەتى بازرگانى و نوێنەرى چەند کۆمپانیایەکى بەریتانى پێک هاتبوون.
لە پاشان لە هۆلى کۆبونەوەکانى ژوور بە ئامادەبوونى تاهیر عبدالله جێگرى پارێزگارى هەولێر و جیمی مکادی قونسولى گشتى بەریتانیا لە هەولێر،کۆبونەوەیەکى فراوان لە نێوان شاندى میوان و بازرگانانى شارەکانى کوردستان و نوێنەرانى ژوورەکانى بازرگانى سلێمانى و دهۆک بەرێوچوو.
سەرەتا دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى کوردستان لە وتەیەکدا بەخێرهاتنیچکى گەرمى لە شاندى میوان کرد و کورتەیەکى دەربارەى ئەنجوومەنى کارى بەریتانى – عێراقى پێشکەش کرد و کارەکانی بەرزنرخاند و ئەم سەردانەى بە هەنگاوێکى گرنگ لە قەلەمدا بۆ کاراترکردنى رۆلى ئەنجوومەنەکە و پتەوکردنى پەیوەندى نێوان ئەندامان بۆ ناو ئەو ئەنجوومەنە و خزمەت گەیاندنى زیاتر بە رەوشى ئاوەدانکردنەوەى هەرێمى کوردستان.
خاتوو بارونیز نیکۆلسن لە وتەیەکدا وێراى دەربرینى خۆشحالى خۆى لە بەرامبەر ئەو پێشکەوتنانەى لە کوردستان هاتووتە ئاراوە و ئەو پێشوازیە گەرمەى لێیان کراوە هەستى خۆى سەبارەت بە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى عێراق بە گشتى و کوردستان بە تایبەتى ئیجابیانە خستەروو و ئامادەیی خۆیانى پیشاندا بۆ کارکردنى زیاترى بازرگانان بۆ پێشخستنى پەیوەندى بازرگانى و هەروەها ئەوەشى روونکردەوە کە ئەم هاتنەیان بۆ کوردستان بە هۆى بانگهێشت کردنى فەرمى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوەیە و لەگەڵ سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش کۆدەبنەوە و لەسەر باشترکردنى پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان و بەریتانیا قسەى زیاتر دەکەن..
لە لایەکى تریش تاهیر عبدالله جێگرى پارێزگارى هەولێر بە ناوى پارێزگارى هەولێر بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد و سیاسەتى حکومەتى هەرێمى لە بوارى پەیوەندى دا بە سیاسەتى کرانەوە بە رووى دەروەدا وەسف کرد و رەخساندنى دەرفەتى بە ئەنجامگەیاندنى ئەو پرۆسەیەش بە ئەرکى حکومەت دانا و بۆیە ئامادەیی خۆیانى بۆ هاوکارى کردن و پێشکەش کردنى ئاسانکارى دەربرى.
دواتر هەر یەک لە ئەندامانى شاندەکە خۆیان و کارەکانیان ناساند و لەبەرامبەر بازرگانانى هەرێمى کوردستان کە لەسەر بانگهێشتى یەکێتى ژوورەکان لەو کۆبونەوەیەدا ئامادەبوون خۆیان بە شاندى میوان ناساند و لە لایەن هەریەک لە دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورەکان و خاتوو بارۆنیز نیکۆلسن وەلامى پرسیارەکانیان درایەوە و لە درێژەى کۆبونەوەکەشدا بازرگانانى هەردوولا لە چەند کۆبونەوەیەکى دووقۆلیدا لەسەر بنەماى هاو پیشەییدا بە مەبەستى پەیوەندى دروستکردن لەگەڵ یەکترى گفتوگۆیان کرد

UK1.jpg

UK 2.jpg

UK3.jpg

UK4.jpg
ئه‌م بابه‌ته‌ 1444 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑