تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەرۆکى بەشى بازرگانى بالیۆزخانەى ئیتالیا لە بەغدا سەردانى ژوور دەکات

سەرۆکى بەشى بازرگانى بالیۆزخانەى ئیتالیا لە بەغدا سەردانى ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 12 ئایار 2010 00:00
رۆژى دووشەممە 10/5/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوور پێشوازیان لە نیکۆلا بازینى سەرۆکى بەشى بازرگانى لە بالیۆزخانەى ئیتالیا لە بەغدا و شاندى یاوەرى کرد کە لە ژمارەیەکى زۆر لە بازرگان و پیشەساز و خاوەن نوێنەرى کۆمپانیاى ئیتالیا پێک هاتبوون لە پاشان لە هۆلى کۆبونەوەکان بە بەشدارى ژمارەیەک لە بازرگانانى هەولێر کە لەسەر بانگێشتى ژوور ئامادەبوون کۆبونەوەیەکى فراوان بەرێوەچوو، سەرەتا سەرۆکى ژوور لە وتەیەکیدا دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان و ئامادەبووان تیشکى خستە سەر گرنگى ولاتى ئیتالیا لە رووى تەکنەلۆجیا و باشى بەرهەمەکانی و ئامێر و ئامراز و پێداویستى کشتوکالى، هیواى خواست کە کۆمپانیا ئیتالیەکان بەشداربن لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى هەرێم بە کەلک وەرگرتن لە ستراتیژیەتى (5) سالەى هەرێمى کوردستان لەسەر کشتوکاڵ. نیکۆلا بازینى سەرۆکى بەشى بازرگانى بالیۆزخانەى ئیتالیا لە بەغدا کە سەرۆکایەتى شاندەکەى دەکرد لە ووتەیەکیدا وێراى سوپاسگوزارى بۆ سازکردنى ئەو کۆبونەوەیە وەسفێکى دەربارەى پێکهاتەى شاندەکە خستەروو کە لە بوارەکانى بەرێوەبردنى سەرچاوەکانى ئاوو بانک و بوارى جیاجیا و نوێنەرى چەندین ئاژانسى حکومى لە بوارى سەرچاوەکانى ئاوو کشتوکالى پێک هاتوون. هەروەها ئەوەشى روون کردەوە کە هاتنى شاندەکە لە رێگەى ئەلیساندرۆ فرانکین سەرۆکى رێکخراوی بازرگانى و کەلتورى ئیتالى لە هەرێمى کوردستان رێک خراوە. لە پاشان ئامادەبووان خۆیان و کار و چالاکیەکانیان ناساند و لەگەل یەکتریدا راو بۆچونەکانیان گۆریەوە بە مەبەستى دروستکردنى پەیوەندى لەگەڵ بازرگانانى هەولێر و بەشداریکردن لە پرۆسەى ئاوەدان کردنەوەى کوردستان.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1552 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑