ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندى ژوورى پیشەسازی ئەستەنبۆل لەگەل بازرگان و پیشەسازانى هەولێر کۆدەبنەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 05 ئایار 2010 00:00
لە چوارچێوەى گرنگیدانى زیاتر بە هەرێمى کوردستان و عێراق بە گشتى لە لایەن تورکیاوە بەو نیازەى رادەى مامەڵەکلادنى بازرگانى نێوان عێراق و تورکیا لە (9) ملیار دۆلارەوە بۆ (20) ملیار دۆلار بەرزبکەنەوە لە سالى (2012) دا. بازرگانان و پیشەسازانى تورکیا بە شێوەیەکى فراوان سەردانى کوردستان دەکەن بە مەبەستى کۆکردنەوەى زانیارى و دۆزینەوەى بریکار و هاوبەش بۆ ئەو کارانەى کە دەیانەوێت بیکەن. بە ئامادەبوونى (ئایدن سلجن) قونسولى گشتى تورکیا لە هەولێر و دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور، رۆژى سێ شەممە 4/5/2010 بە هەماهەنگى لەگەل ژوور، شاندێکى ژوورى پیشەسازی ئەستەنبۆل بە سەرۆکایەتى نورى تۆنا جێگرى سەرۆکى ژوورەکە و زیاتر لە (100) کە لە خاوەن و نوێنەرى زیاتر لە (50) کارگە و کۆمپانیاى پیشەسازی پێک هاتبوو، کۆبونەوەیەکى فراوان لە هۆلى کۆبونەوەکان لە ژوور سازکرا، بە بەشدارى ژمارەیکى زۆر لە بازرگان و پیشەسازانى کوردستان کە لەسەر بانگهێشتى ژوور ئامادەبوون. سەرەتا دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور لە ووتەیەکى بەخێرهاتندا تەئکیدى لەسەر گرنگى ئەو کۆبونەوە فراوانانە کرد و هەروەها هانى ئامادەبووانى دا بۆ هەولدان بۆ یەکتر ناسین و دروستکردنى پەیوەندى بازرگانى و پیشەسازی. هەروەها تەئکیدى لەسەر هەولەکانى ژوور کردەوە بۆ بەجێگەیاندنى ئەرکەکانى سەبارەت بە سازکردنى ئەو جۆرە کۆبونەوانە بە مەبەستى ئەوەى خزمەتێک پێشکەش بە پرسى بازرگانى و ئابوورى بکات ، ئامادەیی ژوویشى نیشاندا بۆ سازکردنى کۆبونەوەى زیاترى لەو جۆرە بۆ ئەوەى هەموولایەک سودمەندبن. قونسولى تورکیا خۆشحالى خۆى بە کۆبونەوەکە دەربرى و پشتگیرى خۆیانى بۆ فراوانترکردنى پەیوەندى بازرگانى و ئابوورى دەربرى بۆ گەشیتن ئەو ئامانجەى کە ولاتەکەى بەرنامەى بۆ داناوە کە بریتى یە لە بەرزکردنەوەى ئاستى پەیوەندیە ئابوورى و بازرگانیەکان لەگەل تەواوى عێراقدا. وە بۆ دلنیا کردنەوەى تورکەکان ئاماژەى بە بارى ئارامى کوردستان و سەقامگیرى بارى سیاسی کرد. نورى تۆنا جێگرى سەرۆکى ژوورى پیشەسازی ئەستەنبۆل لە وتەیەکدا وێراى سوپاسگوزارى بۆ ئامادەکاریەکانى ژوور بۆ سازکردنى ئەو کۆبوەوە فراوانە، هەروەها باسى لە بەرنامە و ئامانجى سەردانەکەیان کرد، کە بە نیازن پەیوەندى دروست بکەن و دەست بە کارى پیشەسازی و وەبەرهێنان بکەن لە کوردستان. دواتریش ئامادەبوان دواى خستەرووى پرسیار و وەلام دانەوەیان دەرفەتى کۆبونەوەى دوقۆلیان پێدرا و چەندین کۆبونەوەى رووبەروویان لەگەل یەکرتیدا ئەنجامدا.. وا چاوەروان دەکرێت، ئەم کۆبونەوانە کە یەکەمین سەردانى ژوورى پیشەسازى ئەستەنبولە بۆ هەرێمى کوردستان، وا چاوەروان دەکرێت ئاکامى باشى هەبێت بۆ کارى بازرگانى و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1636 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌