تۆ لێرەیت: ErbilChamberمەرجی بە ئەندامبوونناسنامه‌ی بازرگان بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 21 تشرینی دووەم 2019

فەتحی موده‌ریس كتێبێك بە زمانی ئینگلیزی بڵاو دەكاتەوە

ئێوارەی رۆژی 20/11/2019 به‌ ئاماده‌بوونی د. دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژوور جێگران و ژمارەیەك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژوور و ژمارەیەك له‌ به‌رپرس و نووسه‌ران، مه‌راسیمێك بۆ ناساندنی كتێبه‌ نوێكه‌ی فه‌تحی موده‌ریس به‌ ناوی (Pathway to Kurdistan) كه‌ به‌ هاوكاری ژوور به‌ چاپ گه‌یاندراوه‌ سازكرا.

له‌ سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ د. دارا سه‌رۆكی ژوور وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد باسی له‌ چالاكیه‌كانی ژوور كرد له‌ گشت بواره‌كان.

سه‌رۆكی ژوور وتی بە پێی توانا، جگه‌ له‌ پشتگیری كه‌رتی ئابووری و بازرگانی، فراوان كردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتان، هاوكاری و یارمه‌تی نوسه‌رانمان داوه‌ له‌ به‌ چاپ گه‌یاندنی كتێبه‌كانیان، چه‌ندین كۆڕ و كۆنفڕانسمان له‌ ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجام داوه‌ و به‌رده‌وامین.

 

وتیشی ئێمه‌ هه‌میشه‌ ده‌رگامان واڵایه‌ بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ر لایه‌نێك له‌ هه‌ر بوارێك بێت كه‌ خزمه‌ت بگه‌یه‌نێت به‌ كوردستان.

كتێبی (Pathway to Kurdistan)كە بە زمانی ئینگلیزی چاپ كراوە كتێبێكە دەربارەی ناساندن و شرۆڤە كردنی پێكهاتەو كەلتوری كوردستان كە دەكرێت وەك رێنیشاندەرێك وەسف بكرێت بۆ خەلكی بیانی بۆ پەیدا كردنی زانیاری لە سەر بواری جیا جیای هەرێمی كوردستان

فه‌تحی موده‌ریس نوسه‌ری كتێبی (Pathway to Kurdistan) دوای پێشكەشكردنی باسێكی كتێبەكەی بۆ ئاشنا كردنی ناوەرۆكەكەی سوپاسی ژووری كرد بۆ رێكخستنی ئه‌م مه‌راسیمه‌ و پشتگیری كردنی له‌ به‌ چاپ گه‌یاندنی.

دواتر چەند كتێبێك لە لایەن نووسەرەوە پێشكەش بە ئامادەبووان كرا .

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2018 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑