بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 01 ئازار 2017 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Tue, 07 May 2024 13:09:24 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68824-پەرەپێدانی-پەیوەندییە-بازرگانیەكانی-نێوان-ئەڵمانیا-و-هەرێمی-كوردستان.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68824-پەرەپێدانی-پەیوەندییە-بازرگانیەكانی-نێوان-ئەڵمانیا-و-هەرێمی-كوردستان.html پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان
بە مەبەستی ناساندن و گۆڕینەوەی زانیاری لە بواری كارگێڕی و بازرگانی و ئابوریدا لە نێوان كۆمپانیاكانی وڵاتی ئەڵمانیا و وڵاتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەربارەی ئەو كۆمپانیا ئەڵمانیانەی كە كار لە عێراق و هەرێمی كوردستان دا دەكەن لە ئێستا یان لە داهاتوو رۆژی 26/2/2017 كۆبوونەوەیەك لە نوسینگەی پەیوەندییەكانی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانی لە هەولێر سازكرا.
سەرەتا وتاری دەستپێك لە لایەن خاتوو نەسرین خەلیل ئەندام لەم نوسینگە، پیشكەشكراو تیشكی خستە سەر كار و چالاكیەكانی نوسینگەی پەیوەندییەكانی پیشەسازی و بازرگانی ئەڵمانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
دواتر هەریەكە لە مارك ئایشهۆرن كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا و دكتۆر لارس كونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتاریان پێشكەش كردوو تیایدا تیشكیان خستە سەر پەیوەندییە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا، هیوای پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولایان خواست و جەختیان لەسەر بەشداریكردنی زیاتری كۆمپانیا ئەڵمانیەكان كردەوە لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.
پاشان د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وتارێكی پێشكەش كرد، باسی لە گرنگی و بایەخی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستانی كرد، داوای كرد كونسوڵخانەی ئەڵمانیا هەوڵ بدات كۆمپانیای زیاتری ئەڵمانی بانگێشت بكات بۆ هەرێم و لقیان بكەنەوە و بەشدار بن لە بازاڕەكانی هەرێم، چونكە هەرێمی كوردستان لە هەموو روویەكەوە گونجاوە بۆ وەبەرهێنان و هەلی كاری زۆرە لە گشت سێكتەرەكان.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە كۆمپانیا ئەڵمانیەكان هەوڵ بدەن بەشداربن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكانی هەولێر و بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە نزیكەوە ئاشنا بن بە بەرهەمەكانیان، د. دارا لە كۆتایی وتەكەی دا ئامادەیی ژووری بازرگانی هەولێری دەربڕی بۆ هەموو هاوكاری و پاڵپشتیەك.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا هەریەكە لە د. سەڵاحەددین باپیر بەڕێوبەری گشتی لە گوڵان پارك تاوەر، د. دێرك یانكۆوسكی لە ژووری ئەندازیارانی باڤاریا و یەنز كایزەر لە رێكخراوی BFZی ئەڵمانی وتاریان پێشكەش كرد.
لە كۆتایی ئەم كۆبوونەوەیە لە لایەن میوانانی ئامادەبوو گفتوگۆی زیاتر كرا، زانیارییەكانیان ئاڵوگۆڕ كرد.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 01 Mar 2017 09:28:56 +0000