ژووری عەرەبی - یۆنانی بەنیازە رێبەری کار بۆ ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ بە زمانی ئینگلیزی کۆتایی مانگی ئایاری ٢٠١٩ دەربکات کە مەبەست لێ ی ناساندنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا و دەستەی ئەندام لە (ژووری عەرەبی - یۆنانی)ە.
بۆ بەهێزکردنی تەرازووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان یۆنان و وڵاتانی عەرەب، تکایە ئارەزوومەندان سەردانی ئەم لینکە بکەن:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FlpQLSflxXozPlDj29BhJ5GrHJUW6y8mt1dXmbxlZwc9rbgRYiCubw/viewform)
بۆ ناردنی لۆگۆ بە شێوەی JPG بە ریسۆلیوشنی بەرز 300dpi و سەرەوەتر.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
رۆژی ١٩/٥/٢٠١٩ سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە ئولکەر سێلڤیلەر هەماهەنگیکاری گشتی لە کۆمپانیای ستارت فایر بۆ سەرپەرشتی کردن و رێکخستنی پێشانگاکان و بۆنەکانی وڵاتی تورکیا.
لە دیدارێکدا ماجد جەلال و تاهیر مەولود ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون، شاندی میوان باسیان لە دوایین کار و چالاکیەکانی خۆیان کرد لە سەرپەرشتیکردن و رێکخستنی پێشانگا نێودەوڵەتیەکان لە تورکیا.
ئولکەر سێلڤیلەر وتی لە ئێستادا خەریکی رێکخستنی پازدەمین پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستین لە شاری غازی عەنتاب کە تایبەتە بە خشڵ و زێڕ و زیو بڕیار وایە لە ماوەی ١٣-١٦ /٦/ ٢٠١٩ سازبکرێت.
وتیشی داوا لە بازرگانان و خاوەن شوێنەکانی فرۆشتنی خشڵ و زێڕ و زیو لە هەرێمی کوردستان دەکەین بەشدار بن لەم پێشانگایە ئێمە ئاسانکارییان بۆ دەکەین.
لە لایەن خۆیەوە جێگری سەرۆکی ژوور هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، ئامادەیی ژووری نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەک بۆ سەرخستنی ئەم پێشانگایە.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریش ئاگاداری بازرگانانی خشڵ و خاوەنی شوێنی فرۆشتنی خشڵ و زێڕ و زیو دەکاتەوە کە دەیانەوێت بەشدار لەم پێشانگایە بە زووترین کات سەردانی ژوور بەشی پەیوەندییەکان بکەن.
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...