تۆ لێرەیت: ErbilChamberئابووریهه‌واڵی ئابووریبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 28 ئازار 2019

رۆژی ٢٧/٣/٢٠١٩ شاندێکی بازرگانی وڵاتی تایوان سەردانی ژوورییان کرد لە لایەن ئیبراهیم محەممەد کانەبی جێگری سەرۆکی ژوور پێشوازییان لێکرا.

شاندی میوان پێکهاتبوون لە چەند کۆمپانیایەکی بوارەکانی ئۆتۆمبێل، پارچەی یەدەگ و جوانکاری ئۆتۆمبێل و گواستنەوە، تونی فان جێگری بەڕێوبەری جێبەجێکار لە بەشی پەرەپێدانی بە بازاڕکردن لە ئەنجومەنی پەرەپێدانی بازرگانی دەرەوە لە تایوان سەرۆکایەتی ئەم شاندەی دەکرد.

لە دیدارێکدا باقی محەممەد هادی، فیدائەددین گەردی و تاهیر مەولود ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشداربوون باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان وڵاتی تایوان و هەرێمی کوردستان کرا.

تۆنی فان وتی بازاڕی عێراق بۆ ئێمە گرنگە لەم ساڵ پلانمان هەیە رووپێوی هەموو مارکێتەکانی عێراق بکەین ئنجا لە وڵاتی تایوان سیمینار و کۆڕبەند بۆ بازرگان و خاوەن کارەکانی خۆمان سازبکەین و هەوڵدەدەین لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ بە شاندێکی گەورەی بازرگانی بگەڕێینەوە هەرێمی کوردستان.

وتیشی دواجار بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێرمان کرد ساڵی ٢٠٠٩ بوو بەڵام ئەمساڵ دەگەڕێینەوە دووبارە بەشداردەبینەوە.

تۆنی ئەوەشی خستە روو لە ماوەی داهاتوو لە رێگەی ئۆفسەکەمانەوە لە شاری دوبەی کاروباری بازرگانی وڵاتی عێراقیش بەڕێوە دەبەین، لە ماوەی داهاتووش داوەتی بازرگانانی هەرێم دەکەین بۆ ئەوەی بەشداربن لە پێشانگاکانی وڵاتی تایوان.

جێگری سەرۆکی ژوور هیوای خواست بتوانن لە هەرێمی کوردستان نوسینگەیەکی بازرگانی بکەنەوە بۆ ئاسانکاری و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەکان، بەشداری بەردەوامی کۆمپانیا تایوانیەکان لە پێشانگاکانی نێودەوڵەتی هەولێر و ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەکان لە نێوان هەردوولا هۆکارێکی ترە بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« July 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑