رۆژى 27/11/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له ئه‌حمه‌د زاهيرى كونسوڵى گشتى ميرنشينى عه‌ره‌بى يه‌كگرتووى ئيمارات له هه‌ولێر.
له ديدارێكدا سيروان محه‌ممه‌د سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى سلێمانى، مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوور و فيدائهددين گه‌ردى، سالار جه‌لال قادر فاتهكه، عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا و كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون، پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئيمارات گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا، هێنانى شاندى بازرگانى و كۆمپانياكانى وڵاتى ئيمارات تبۆ هه‌رێم و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بازرگانانى ناوه‌خۆ و سازكردنى ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى بازرگانى ته‌وه‌رێكى تر‌ى ئه‌م ديداره بوو.
]]>