رێککه‌وتی 28/7/2013 له باره‌گه‌ی ژوور، یاداشتنامه‌یه‌کی لێکگه‌یشتن له‌نێوان یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن بۆ راهێنانی کارگێڕی (LCT) واژۆ کرا.
له‌مه‌راسیمێکدا، واژۆکردنی یاداشته‌که له‌نێوان به‌ڕێزان دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و، ئاڵان سپینک به‌ڕێوه‌به‌ر له سه‌نته‌ری (LCT) ئه‌نجام درا.
به‌پێی ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ش بازرگان و خاوه‌نکارانی کوردستان له‌رێی ژووره‌کانی بازرگانییه‌وه، به‌شداری ئاره‌زوومه‌ندانه له‌خوله تایبه‌تییه‌کان له‌بواره جۆراجۆره‌کانی سه‌نته‌ری ناوبراودا ده‌که‌ن، چ له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان یاخود بهرهوانهکردنیان بێت بۆ وڵاتی به‌ریتانیا.
جێی ئاماژه‌یه، سه‌نته‌ری ناوبراو له‌بواره‌کانی راهێنانی (کارگێڕی پێشکه‌وتوو، کاری به‌نکداری و حه‌واڵه‌کردن، رێگرتن له‌فێڵ گه‌نده‌ڵی، چاکبوونه‌وه له‌پاش کاره‌ساته‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی به‌رووبوومه مرۆییه‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌کان، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان، مه‌شقپێدانی هونه‌ری نه‌وت و گاز و په‌یوه‌ندییه‌کان) و، چه‌ند بوارێکی دیکه‌دا کار ده‌کات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، هه‌فته‌ی رابردوو، نوێنه‌رانی سه‌نته‌ری ناوبراو له‌میانه‌ی پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێز دارا جه‌لیل خه‌یات له‌باره‌گه‌ی ژوور، ئاماده‌یی خۆیان بۆ مه‌شقپێدانی کارمه‌ندانی ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان خسته‌روو.