رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
لە 19 - 23/ 2/ 2024 پێشانگای نێودەوڵەتی Gul Food لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت. بۆ زانیاری زیاتر به‌شداری كردن سه‌ردانی ژوور بكه‌ن
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەنیازە وێبسایتێکی تازە دروست بکات، داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لەو بوارە دەکەین کە بە شێوەیەکی یاسایی کار لەو بوارە دەکەن سەردانی ژووری بازرگانی و...
رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
زانکۆکانی وڵاتی تورکیا لە بەرواری 27/4/2024 بۆ ماوەی (یەك رۆژ) لە هۆتێل Blue Mercury لە شاری هەولێر پێشانگایەك دەکەنەوە. ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن بۆ دەستکەوتنی هەر زانیاریەك دەربارەی زانکۆکانی...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
ئاگادارى له به‌روارى 2 - 4/ 5/ 2024 ده‌يه‌مين پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كاڵاى خۆراكى (ئارد، برنج، گه‌نمه‌شامى، ساوار، مه‌عكه‌ڕۆنى و ته‌كنه‌لۆژياى پسكويت) له پێشانگاى ناوه‌ندى ئه‌سته‌نبۆڵ له وڵاتى توركيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن به‌شداربن...
رۆژی 11/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور...
به پێ ى نووسراوێكى كونسوڵگه‌رى گشتى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى كه بۆ ژوور نێردراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌يوه‌نديدارى ميسر برياريانداوه ڤيزاى چوونه ژووره‌وه‌ى فرياگوزارى ده‌روازه‌كانى گه‌يشتنى ميسره‌وه بدرێته خاوه‌ن پاسپۆڕتى عێراقى له‌م پۆلانه‌ى...
رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی کرد لە محەممەد سەلام سەرۆکی بانکی ئەبوزەبی.
لە دیدارێکدا کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن ئامادە بوون باس لە کارئاسانی زیاتری بانکەکان کرا بۆ بازرگانان.
هەر لەم دیدارەدا سەرۆکی بانکی ناوبراو پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی تازە کرد.
رۆژى 6/2/2024 كامه‌ران سه‌ڵاح باجگر و مه‌عروف عه‌زيزخان هه‌ركى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى ئيبراهيم محه‌ممه‌د ئاغا گه‌ردى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازيان له شاندێكى ئه‌نجومه‌نى كارى عێراقى - به‌ريتانى (IBBC) كرد، ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌يه پێداچوونه‌وه بوو به چه‌ند بڕگه‌يه‌ك له په‌يوه‌نديه‌كانى نێوان ژوور و ئه‌نجومه‌نى ناوبراو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن پێشنيازى كرد به كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى ئه‌و پاره‌يه‌ى كه وه‌كو رسومات به‌رامبه‌ر دابينكردنى ڤيزا بۆ بازرگانان وه‌رده‌گيرێت، له كاتى نه‌هاتنه‌وه‌ى ڤيزاش ئه‌وا پاره‌كه‌ى بۆ بگێڕدرێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا شاندى ميوان وتيان كه ئه‌مه سيسته‌مێكه له هه‌موو عێراق كارى پێده‌كرێت له كاتى ده‌ستكارى كردنى ئه‌م بڕه پاره‌يه ده‌بێت له هه‌موو عێراق ده‌ستكارى بكرێت ئه‌مه‌ش كارێكى ئاسان نابێت، چونكه بڕى پاره‌ى دياريكراو بۆ ئه‌وه‌يه ته‌نها خاوهنكاران بتوانن به‌شداربن له ديداره ئابووريهكان واته بۆ مه‌به‌ستى گه‌شتيارى نيه، نوێنه‌رانى (IBBC) وتيان ئه‌م پێشنياره به سه‌رووى خۆيان راده‌گه‌يه‌نن دواتر وه‌ڵامى ژوور ده‌ده‌نه‌وه.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌يه تيشك خرايه سه‌ر دره‌نگ هاتنه‌وه‌ى ڤيزا زۆرجار ڤيزاكه ده‌كه‌وێته پاش بۆنه ئابووريهكه كه ئه‌مه‌ش هيچ سوودێكى نابێت بۆ بازرگان ياخود خاوه‌ن كۆمپانياكه، هه‌روه‌ها داواكرا گرنگى زياتر به ژوور بدرێت له هه‌ڵبژاردن و دياريكردنى شانده بازرگانيه‌كان بۆ ديداره ئابووريهكان له‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداربووان له چينى بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانيا و بهرهێنهران بن.
له كۆبوونه‌وه‌كه تيشك خرايه سه‌ر 15 ساڵه‌ى كاركردنى هاوبه‌ش، هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگ بون له پێشخستنى په‌يوه‌نديه‌كانى نێوانيان.
شاندى ميوان ئه‌وه‌شيان ئاشكرا كرد كه به نيازن له هاوينى داهاتوو چه‌ند سهرمايهدار و بزنسمانێكى به‌ريتانيا بهێننه هه‌ولێر كۆنفڕانسێك له ژوورى بازرگانى هه‌ولێر ببه‌ستن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوايان له ژوور كرد كه هه‌ماهه‌نگ بێت له به‌رامبه‌ردا له هه‌مان پسپۆڕى و تايبه‌تمه‌ندى ئاماده بكات، ژووريش ئاماده‌يى پاڵپشتى خۆى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيه‌ك.
ئەمڕۆ 7/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگری سەرۆکی ژوور پێشوازییان کرد شاندێکی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کە پێکهاتبوون لە مەسعود باتێلی سەرپەرشتیار و بەرپرسانی بەشەکانی ئەم دەروازەیە.
لە کۆبوونەوەیەکدا ئیبراهیم محەممەد ئاغا گەردی و رەشید مستەفا میرخان ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە پتەوکردن و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوولادا کرا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکە شاندی میوان پیرۆزباییان لە ئەنجومەنی تازە کرد هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن، پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەنجومەن دووپات کردەوە.
مەسعود باتێلی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە شێوەیەکی گشتی باسی لە رێنماییەکان و کارەکانی دەروازەکە کرد، وتی بەهۆی گرنگی دەروازەکە زۆر پێویستە پەرە بە پەیوەندیەکان بدرێت و هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر، بە هاوکاری هەردوولا بتوانین بەسەر کێشە و بەربەستەکان زاڵ بین.
گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژوور پاش بەخێرهێنان سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی سەرپەرشتیار و بەڕێوبەران و کارمەندانی دەروازەکەی کرد و پاڵپشتی و هاوکاری ژووری بۆیان دووپاتکردەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، سەرۆکی ژوور رایگەیاند، بەهۆی گرنگی ئەم دەروازەیە بۆ خزمەت کردن بە پیشەوەر و پیشەسازان هەوڵدەدەین پەیوەندیەکان فراوانتر بکەین کە رەنگبداتەوە لەسەر هاوڵاتیان و پشتگیریەکی باشیش دەبین بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...