تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 28 حوزەیران 2022

 به‌ هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، رێكخراوى بۆرداى ئه‌ڵمانى و سێواسى سويسرى وه‌ به‌ ئاماده‌بوونى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و عه‌لى ره‌شيد سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و نوێنه‌رانى به‌شێك له‌ كه‌رته‌كانى تايبه‌ت و حكومه‌ت، رۆژى 23/6/2022 كۆربه‌ندێك بۆ ده‌رخستنى هه‌له‌كان له‌ داهێنان له‌ سيسته‌مى ناناوه‌ندى (لامه‌ركه‌زى) چاره‌سه‌ركردنى ئاوه‌ڕۆ و كاريگه‌رييه‌ ئابوورييه‌كانى له‌ ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر سازكرا.

له‌م كۆڕبه‌نده‌ سێ سيمينار له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى به‌فيڕۆچوونى ئاو و خراپى به‌كارهێنانى ئاوى ئاوه‌ڕۆكان بۆ كشتوكاڵ كردن و زيانه‌كانى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ، زۆرى لێدانى بيرى ئاو و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى خاوێن و چه‌ند ئامارێكى مه‌ترسيدار به‌و بابه‌ته‌، روونكردنه‌وه‌ى سيسته‌مێك بۆ پاڵاوتنى ئاوى پاشه‌ڕۆ و دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ى بۆ كشتوكاڵ كردن به‌ شێوازێكى ته‌ندروست و باس كردنى ئه‌و سيسته‌مه‌ پێشكه‌شكرا.

هه‌ر له‌م كۆڕبه‌نده‌دا ئاماده‌بووان ئاڵوگۆڕى بابه‌ته‌كانيان كرد له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاران، راو سه‌رنجى خۆيان خسته‌روو.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
سێ شەممە, 28 حوزەیران 2022 09:45

پێشانگای تەکنەلۆژیی HITEX 2022 کرایەوە

رۆژى 27/6/2022 بەئامادەبوونى د.هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و  کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و د.محەمەد شوکرى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حکومه‌تى هەرێم و د.جوتیار عادل، گوتەبێژى حکومەتى هەرێم و ژمارەیەك لەبەرپرسان و خاوه‌ن كۆمپانيا و بازرگانان سێیەمین گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیی لەعێراق HITEX 2022 لەپێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە.

لەم پێشانگايه‌دا زیاتر لە 150 کۆمپانیا له‌ 30 وڵات بەشداریيان تێداکردووە و بۆماوەى 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑