بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 28 حوزەیران 2022 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sat, 04 May 2024 07:17:29 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq سیمینارێك ده‌رباره‌ی دانانی سیسته‌می چاره‌سه‌ری بۆ ئاوه‌رۆ ساز كرا https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69893-سیمینارێك-ده‌رباره‌ی-دانانی-سیسته‌می-چاره‌سه‌ری-بۆ-ئاوه‌رۆ-ساز-كرا.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69893-سیمینارێك-ده‌رباره‌ی-دانانی-سیسته‌می-چاره‌سه‌ری-بۆ-ئاوه‌رۆ-ساز-كرا.html سیمینارێك ده‌رباره‌ی دانانی سیسته‌می چاره‌سه‌ری بۆ ئاوه‌رۆ ساز كرا

 به‌ هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، رێكخراوى بۆرداى ئه‌ڵمانى و سێواسى سويسرى وه‌ به‌ ئاماده‌بوونى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و عه‌لى ره‌شيد سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر و مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و نوێنه‌رانى به‌شێك له‌ كه‌رته‌كانى تايبه‌ت و حكومه‌ت، رۆژى 23/6/2022 كۆربه‌ندێك بۆ ده‌رخستنى هه‌له‌كان له‌ داهێنان له‌ سيسته‌مى ناناوه‌ندى (لامه‌ركه‌زى) چاره‌سه‌ركردنى ئاوه‌ڕۆ و كاريگه‌رييه‌ ئابوورييه‌كانى له‌ ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر سازكرا.

له‌م كۆڕبه‌نده‌ سێ سيمينار له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى به‌فيڕۆچوونى ئاو و خراپى به‌كارهێنانى ئاوى ئاوه‌ڕۆكان بۆ كشتوكاڵ كردن و زيانه‌كانى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ، زۆرى لێدانى بيرى ئاو و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى خاوێن و چه‌ند ئامارێكى مه‌ترسيدار به‌و بابه‌ته‌، روونكردنه‌وه‌ى سيسته‌مێك بۆ پاڵاوتنى ئاوى پاشه‌ڕۆ و دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ى بۆ كشتوكاڵ كردن به‌ شێوازێكى ته‌ندروست و باس كردنى ئه‌و سيسته‌مه‌ پێشكه‌شكرا.

هه‌ر له‌م كۆڕبه‌نده‌دا ئاماده‌بووان ئاڵوگۆڕى بابه‌ته‌كانيان كرد له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاران، راو سه‌رنجى خۆيان خسته‌روو.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 28 Jun 2022 09:53:39 +0000
پێشانگای تەکنەلۆژیی HITEX 2022 کرایەوە https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69892-پێشانگای-تەکنەلۆژیی-hitex-2022-کرایەوە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69892-پێشانگای-تەکنەلۆژیی-hitex-2022-کرایەوە.html پێشانگای تەکنەلۆژیی HITEX 2022 کرایەوە

رۆژى 27/6/2022 بەئامادەبوونى د.هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و  کەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى و بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم و ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و د.محەمەد شوکرى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حکومه‌تى هەرێم و د.جوتیار عادل، گوتەبێژى حکومەتى هەرێم و ژمارەیەك لەبەرپرسان و خاوه‌ن كۆمپانيا و بازرگانان سێیەمین گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیی لەعێراق HITEX 2022 لەپێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە.

لەم پێشانگايه‌دا زیاتر لە 150 کۆمپانیا له‌ 30 وڵات بەشداریيان تێداکردووە و بۆماوەى 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 28 Jun 2022 09:45:30 +0000