رۆژى 26/5/2022 به ئاماده‌بوونى فيدائهددين محه‌ممه‌د ئه‌مين، عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا و ماجد جه‌لال ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، به به‌شدارى نوێنه‌رانى هه‌ريه‌ك له ژووره‌كانى سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و يه‌كێتى هاورده و هه‌نارده‌كارانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ شاندێكى رێكخراوى ناوه‌ندى نێودهوهڵهتى بۆ په‌ره‌پێدانى سياسه‌تى كۆچبه‌رى (ICMPD) كه پێكهاتبوون له ئانا خارلامۆڤا، قاسم ئهلروبهيعى، سه‌يف ئهلحهمدانى و رياز محه‌ممه‌د له ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو ،كه به مه‌به‌ستى گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ى CAIR كه بريتى يه له پرۆژه‌يه‌كى درێژ خایه‌نی تواناسازى و تێكهڵكردنهوهى ديپۆرتكراوانی هه‌ردوو وڵاتى عێراق و ئه‌فغانستان به كۆمه‌ڵگاى خۆيان، سه‌ردانى ژووريان كرد.
سه‌ره‌تا فيدائهددين محه‌ممه‌د ئه‌مين ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور وته‌ى به‌خێرهێنانى پێشكه‌شكرد .
دوای خۆناساندنی به‌شدار بووان ئانا خارلامۆڤا سه‌رۆكى شاند و به‌رپرسى پرۆژه‌ی CAIR به تێر‌و ته‌سه‌لى پڕۆژهكهيانى بۆ ئاماده‌بووان باس كرد كه مه‌به‌ستيانه له رێگاى پڕۆژهكهيان ئاسانكارى بۆ ديپۆرتكراوان بكه‌ن له رێگاى به‌رنامه‌يه‌ك دا كه هه‌ماهه‌نگى نێوان حكومه‌ت و كه‌رتى تايبه‌تى تێدابێت و وتى: رێكخراوی (ICMPD) سه‌رقالی داڕشتنى به‌رنامه‌ى دانانی رێكارى تێكهڵكردنهوهى ديپۆرتكراوانی عێراقیه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی خۆيان دا به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ كه‌رتى تايبه‌ت چونكه كه‌رتی تایبه‌ت رۆلی گرنگ و كاریگه‌ری له پێكانی ئامانجی پرۆژه‌كه‌دا ده‌بێت .هه‌روه‌ها وتی
ئامانجمان له‌م سه‌ردانه ئه‌وه‌يه كه بزانين به چ رێكارێك ده‌توانين ئه‌و ههماههنگيه دروست بكه‌ين وه داواى كرد كه ميكانيزمى ئه‌و هاوكارى و ههماههنگيه بخه‌نه‌روو بۆ ئه‌وه‌ى ببێته بنه‌مايه‌ك بۆ جێ به جێ كردنى پڕۆژه‌كه به سه‌ركه‌وتوويى .
دواتر ئه‌ندامانى شانده‌كه هه‌ر يه‌كه‌يان رۆڵى خۆيان له‌و پڕۆژه‌يه‌دا باس كرد و ، ديدگاى خۆيان به گرنگى هه‌ماهه‌نگى كردنى حكومه‌ت و كه‌رتى تايبه‌ت خسته‌روو.
پاشان به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندى ناوبراو چه‌ندين سه‌رنج و پێشنياريان بۆ ئه‌و بابه‌ته خسته‌روو.
سه‌رنج و پێشنياره‌كان له لايه‌ن شاندى ميوان تۆماركران بۆ له‌به‌ر چاوگرتنیان له داڕشتنى به‌رنامه‌ى جێبه‌جێ كردنی پڕۆژهكهیاندا له سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌گشتی .
رێكخراوى ( (ICMPرێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى يه‌كێتى ئه‌وروپايه بايه‌خ به بابه‌تى سياسه‌تى كۆچ ده‌دات و له 90 وڵات به‌رنامه‌كانى خۆى جێ به جێ ده‌كات.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...