تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 25 کانونی دووەم 2022

 

بۆ زياتر پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان وڵاتى هيندستان و هه‌رێمى كوردستان و به‌رچاو روونى بۆ كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان و كارئاسانى كردن بۆيان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسياره‌كان و گرنگترين ئه‌و سێكته‌رانه‌ى كه‌ وڵاتى هيندستان تيايدا پێشكه‌وتووه‌، رۆژى 8/12/2021  به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌ك كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان له‌ بواره‌ جيا جياكان د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى جێگران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ براشانت بيساى باڵيۆزى وڵاتى هيندستان له‌ عێراق و سوبهاش چاندرا كاين كونسوڵى گشتى وڵاتى هيندستان له‌ هه‌ولێر.

كۆبوونه‌وه‌يه‌ك سازكرا، سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكى ژوور تيشكى خسته‌ سه‌ر گرنگى به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانى و ئابوورييه‌كان له‌ نێوان وڵاتى هيندستان و هه‌رێمى كوردستان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى وڵاتى هيندستان خاوه‌ن ئابوورييه‌كى به‌هێزه‌ و له‌ زۆرێك له‌ سێكته‌ره‌كان له‌ ريزبه‌ندى پێشه‌وه‌ى وڵاتانى جيهانه‌.

د. دارا وتى ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان پێويستيمان به‌ وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى هيندستانه‌ به‌ تايبه‌ت له‌ سێكته‌ره‌كانى كشتوكاڵ و پيشه‌سازى و گه‌شت و گوزار، به‌هۆى به‌رزى كوالێتى به‌رهه‌مه‌كانى و نرخى گونجاوى ئێمه‌ پاڵپشتين بۆ بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ بازرگانى له‌گه‌ڵ وڵاتى هيندستان بكه‌ن.

 پاشان سوبهاش چاندرا كاين كونسوڵى گشتى وڵاتى هيندستان له‌ هه‌ولێر به‌ شێوه‌يه‌كى تێروته‌سه‌ل باسى گشت سێكته‌ره‌ ئابوورييه‌كانى وڵاتى هيندستانى كرد كه‌ تێيدا به‌هێزه‌ و له‌ زۆرێك له‌و سێكته‌رانه‌ له‌ ريزبه‌ندى پێشه‌وه‌ى وڵاتانى جيهانه‌.

دواتر براشانت بيساى باڵيۆزى وڵاتى هيندستان له‌ عێراق پاڵپشتى باڵيۆزخانه‌ى بۆ بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ بۆ هه‌موو پاڵپشتى و هاوكارى و ئاسانكارييه‌ك.

كۆمپانيا به‌شداربووه‌كانى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌ راو سه‌رنجى خۆيان بۆ به‌هێزكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و چه‌ندين پرسياريان ئاڕاسته‌ى باڵيۆز كردوو ئه‌ويش له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ وه‌ڵامى دانه‌وه‌.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑