رۆژى 2/8/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودين جێگرى سه‌رۆكى ژوور و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له شاندێكى باڵيۆزخانه‌ى شاهانه‌ى تايلاند له عه‌ممان به سه‌رۆكايه‌تى چاودۆل نيپاتانون جێگرى سه‌رۆكى شاند.
له ديدارێكدا به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان وڵاتى تايلاند و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا.
شاندى ميوان رايانگه‌ياند: ئامانجان له‌م سه‌ردانه بۆ ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر، نوێكردنه‌وه و به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييهكانمانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌تى بازرگانى زياتر بكه‌ين.
شاندى ميوان وتيان: چه‌ند بهرنامهيهكمان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى جێ به جێ بكه‌ين له‌وانه كردنه‌وه‌ى باڵيۆزخانهكهمان له عێراق و داوه‌تكردنى ژووره بازرگانييه‌كانى عێراق و بازرگانان بۆ پێشانگا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى وڵاتى تايلاند، به‌ڵام له‌به‌ر بوونى په‌تاى كۆڕۆنا كاره‌كان دواخران.
دواى به‌خێرهێنان، شاندى ژوور ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى عێراق به گشتى له‌گه‌ڵ وڵاتى تايلاند په‌يوه‌ندييه‌كى كۆنه، بازرگانان له كۆنه‌وه هاتوچۆى ئه‌م وڵاته‌يان كردووه و كاڵايان هاورده كردووه بۆ عێراق، به‌ڵام له‌دواى پرۆسه‌ى رزگاركردنى عێراق له ساڵى 2003 ئه‌م په‌يوه‌ندييه رۆژ به رۆژ به‌ره‌و لاوازبوون رۆشتووه.
شاندى ژوور وتى: نه‌بوونى نوێنه‌رايه‌تى وڵاتى تايلاند وه‌كو (نوسينگه‌ى بازرگانى يان كونسوڵ)، قوڕسى وه‌رگرتنى ڤيزا ئه‌مانه هۆكارى سه‌ره‌كين بۆ لاوازبوونى په‌يوه‌ندى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى تايلاند، چونكه خه‌ڵكانێكى زۆر بۆ گه‌شت و بازرگانان بۆ هاورده‌كردنى كاڵا ئاماده‌ن سه‌ردانى وڵاتى تايلاند بكه‌ن.
شاندى ژوور رايگه‌ياند: بوونى ده‌رفه‌تى زۆرى كاركردن و كه‌ش و هه‌وا و سه‌قامگيرى كوردستان واى كردووه زۆرێك له وڵاتانى جيهان كونسوڵ و نوێنه‌رايه‌تى خۆيان له هه‌رێم بكه‌نه‌وه و له هه‌مان كاتيشدا په‌ره به كه‌رتى بازرگانى بده‌ن له‌گه‌ڵ كوردستان، هيوادارين به هاتنى ئێوه له داهاتوودا په‌يوه‌ندييه بازرگانييهكانمان به‌هێزتر بێت و ئێمه‌ش وه‌كو ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر ئاماده‌ين بۆ هه‌موو ئاسانكارى و پاڵپشتييهك بۆتان.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...