رۆژى 28/7/2021 سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له نوێنه‌ر و به‌شێك له ئه‌ندامانى مه‌ندوبى كۆمپانياكان. له كۆبوونه‌وه‌يه‌ك دا نوێنه‌رى مه‌ندوبه‌كان باسى له‌و گروپه كرد كه دروستييان كردووه، پوختيهك له ئه‌رك و چالاكى گروپهكهيانى خسته‌روو، كه له ئێستادا له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆيان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
ئامانجى سهردانهكهشييان بۆ ژوور، هاوكارى و پاڵپشتى ژوور بۆيان بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا رێكخراوێكى تايبه‌ت به خۆيان دابمه‌زرێنن، هه‌روه‌ها به‌شداريكردن له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانى ژوور و بوونه ئه‌ندام له ژوور.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور پاڵپشتى ژوورى بۆ دووپات كردنه‌وه، رايگه‌ياند ئێمه به خۆشحاڵييه‌وه ئاگادارتان دهكهينهوه له هه‌ر كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆنفڕانس و سيمينارێك كه په‌يوه‌ندى به كاره‌كانى ئێوه‌وه هه‌بێت له هه‌مان كاتيشدا ئاماده‌يى ژوورى نيشاندا بۆ دابينكردنى هۆڵه‌كانى ژوور بۆ كار و چلاكييهكانى رێكخراوه‌كه‌يان
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...