تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 09 شوبات 2021
سێ شەممە, 09 شوبات 2021 10:32

ئاگادارى

پرۆژه‌ى (به‌خێراكردنى پێكهێنان) (مسرع تكوين) سه‌ر به‌ كۆمپانياى (ينهاد)ه‌، ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى به‌هێزكردنى هاوبه‌شى مه‌ده‌نى و پێشه‌نگى كارى گه‌نجانه‌ له‌ عێراق به‌ كۆمه‌ككردنى دارايى يه‌كێتى ئه‌وروپا و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا (CDCS) و جێبه‌جێكاريش ده‌زگاى شاره‌زايانى فه‌ڕه‌نسايه‌ و ميوانداركراون له‌ لايه‌ن زانكۆى ئه‌مريكى له‌ سلێمانى.

ئه‌م پرۆژه‌يه‌ پرۆگرامێكى راهێنانى (12) هه‌فته‌يى به‌رده‌ست ده‌كات، ساڵانه‌ (2) جار له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆ كۆمپانيا تازه‌ پێگه‌يشتووه‌كان به‌ مه‌به‌ستى راهێنانيان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژياى نوێ.

ئه‌و پێداويستييانه‌ى كه‌ پێويستن له‌به‌ر چاو بگيرێن له‌ پرۆگرامى به‌خێراكردن:

1- زمانى ئينگليزى به‌ باشى بزانێت.

2- ته‌مه‌نى كۆمپانيا له‌ نێوان 2-5 ساڵ دابێت.

3- كۆمپانيا كڕيار و ده‌رامه‌تى هه‌بێت.

4- به‌كارهێنانى startup ته‌كنه‌لۆژياى داهێنه‌رانه‌ى بێزاركه‌ر.

5- كۆمپانياى startup وه‌كله‌كى راوێژكارى نه‌بێت.

6- باره‌گاى كۆمپانيا و دامه‌زرێنه‌رى له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان يان له‌ عێراقى فيدڕال بێت.

7- دامه‌زرێنه‌ر په‌يوه‌ست بێت به‌ به‌رده‌ستبوونى ِهه‌فتانه‌ 10-12 كاتژمێر به‌ به‌رنامه‌ى راهێنانێكى چڕ له‌ مانگى ئازارى 2021.

8- پێويسته‌ دامه‌زرێنه‌ر پێشكه‌ش بكات هه‌روه‌كو له‌ پارچه‌ ڤيديۆى   له‌ ماوه‌ى 4/2/2021.

9- ته‌ماشاى هه‌موو پێشكه‌شكراوه‌كان ده‌كرێت بڕيارى كۆتايى له‌ لايه‌ن فه‌رمانبه‌رى (تكوين) ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى جياوازى له‌ نێوان هه‌موو پێشكه‌شكراوه‌كان به‌ پێشبڕكێ، تێكڕاى وه‌رگرتن 10% ده‌بێت.

پێشكه‌شكردن له‌ 31/2/2021 ده‌وه‌ستێت.

ئاره‌زوومه‌ندان داواكانيان پێشكه‌ش بكه‌ن به‌

APPLY.TAKWEENACCELERATOR.COM

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژى 7/2/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوزاى كرد له‌ عه‌بدولره‌حيم يوسف حه‌سه‌ن راوێژكار له‌ كونسوڵخانه‌ى ئه‌رده‌ن له‌ هه‌ولێر.

له‌ ديدارێكدا ئيبراهيم سۆفى و مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور ئاماده‌بوون، باس له‌ ره‌وشى ئابوورى و ئاڵو گۆڕى بازرگانى له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئه‌رده‌ن كرا.

سه‌رۆكى ژوور وتى: په‌تاى كۆڤيد – 19 و په‌سه‌ند نه‌كردنى بودجه‌ كارى كردۆته‌ سه‌ر كه‌رتى ئابوورى، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنان و گرنگيى پێدانى چه‌ند سێكته‌رێكى له‌ پێشينه‌ى كاره‌كانى داناوه‌ ئه‌وانيش كشتوكاڵ، پيشه‌سازى و گه‌شت و گوزار، هيوادارين وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانيا ئه‌رده‌نييه‌كان هاوكار بن.

سه‌باره‌ت به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ژوور له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى وڵاتى ئه‌رده‌ن و په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئه‌رده‌ن د. دارا وتى: په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ ژووره‌كانى بازرگانى ئه‌رده‌ن له‌ ئاستێكى باش دايه‌ و ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانييه‌كانيش فراوانن و له‌ هه‌وڵى پێشخستنى زياترى ئه‌و په‌يوه‌نديانه‌ داين.

راوێژكار عه‌بدولره‌حيم يوسف رايگه‌ياند ئێمه‌ خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانين له‌ گشت بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان‌ وه‌كو كونسوڵيه‌ش‌ خه‌ريكى ئاماده‌كارين بۆ سازكردنى كۆنفڕانسێك له‌ نێوان بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئه‌رده‌ن، وتيشى ئاسانكارى ته‌واو ده‌كه‌ين بۆ هاوڵاتيان و بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان له‌ كونسوڵخانه‌كه‌مان.

له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور ئاماده‌يى خۆيى و ژوورى نيشاندا بۆ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك و هاوكارييه‌ك بۆ هه‌ر چالاكيه‌كى بازرگانى.ش

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 بە پشت بەستن بە بریاری ئەنجوومەنی كارگێری ژوور ژمارە (6)ی (186)ەمین دانیشتنی لە 4/2/2021
بریاردرا بە داشكاندنی رەسمی هاوبەشی سالانی رابردووی پرۆژە پیشەسازیەكان بۆ سالی 2021 بە پێی ئەم گۆراكاریانە :
1- داشكاندنی رسوماتی سالانی رابردووی ئەو پرۆژە پیشەسازیانەی كە لە لایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنان مۆلەتیان پێدراوە بە رێژەی 50% وەك لێخوشبوون لە بری پاارەی هاوبەشی سالانە .
2-   داشكاندنی رسوماتی سالانی رابردووی ئەو پرۆژە پیشەسازیانەی كە لە لایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی مۆلەتیان پێدراوە بە رێژەی 75% وەك لێخوشبوون لە بری پاارەی هاوبەشی سالانە .
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« February 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑