تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 30 تشرینی دووەم 2021

رۆژى 24/11/2021 سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور به‌شداربوو له‌ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نتاڵيا بۆ كشتوكاڵ و خوارده‌مه‌نى.

جێگرى سه‌رۆكى ژوور به‌شه‌كانى ئه‌م پێشانگايه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ بازرگانان و به‌شداربووانى ئه‌م پێشانگايه‌ ديدارى سازكرد.

هه‌ر له‌ ميانى گه‌شته‌كه‌يدا بۆ شارى ئه‌نتاڵيا جێگرى سه‌رۆكى ژوور سه‌ردانى دوو كارگه‌ى پى ڤى سى و دروستكردنى ده‌رگا و به‌رهه‌مهێنانى بۆياغى كرد، كه‌ به‌شێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانيان بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌نارده‌ ده‌كرد، هيواى خواست بتوانن له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌م كارگانه‌ دابمه‌زرێنن و لقێكى خۆيان بكه‌نه‌وه‌.

پاشان سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور سه‌ردانى ناوچه‌ى پيشه‌سازى و به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ناوچه‌ى پيشه‌سازى ئه‌نتاڵياى كرد، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى ئه‌م ناوچه‌يه‌ كۆبوويه‌وه‌، باس له‌ چۆنيه‌تى به‌ڕێوه‌بردن و سيسته‌مى ئه‌م ناوچه‌ پيشه‌سازييه‌ كرا.

ئاڵۆگۆڕكردنى زانيارى و شاندى بازرگانى له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و شارى ئه‌نتاڵيا باس كرا.

وا بڕيار درا شاندێكى وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونى ئه‌م ناوچه‌ پيشه‌سازييه‌ سه‌ردانى شارى ئه‌نتاڵيا بكه‌ن له‌ هه‌مان كاتيشدا شاندێكى بازرگانى ئه‌م شاره‌ش بێنه‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداربوون له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌به‌رهێنان.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑