.

پێشانگايه‌كى كشتوكاڵى و خوارده‌مه‌نى له‌ شارى ئه‌نتاڵيا سازكرا

پێشانگايه‌كى كشتوكاڵى و خوارده‌مه‌نى له‌ شارى ئه‌نتاڵيا سازكرا

30 Nov 2021

رۆژى 24/11/2021 سۆران ئه‌بوبه‌كر عه‌زيز جێگرى سه‌رۆكى ژوور به‌شداربوو له‌ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نتاڵيا بۆ كشتوكاڵ و خوارده‌مه‌نى. جێگرى سه‌رۆكى ژوور به‌شه‌كانى ئه‌م پێشانگايه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ بازرگانان و به‌شداربووانى...

كونسوڵى گشتى وڵاتى هيندستان له‌ هه‌ولێر سه‌ردانى ژوور ده‌كات

كونسوڵى گشتى وڵاتى هيندستان له‌ هه‌ولێر سه‌ردانى ژوور ده‌كات

25 Nov 2021

رۆژى 24/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى و مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور، سالار جه‌لال قادر و كه‌مال عه‌زيز حوسێن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى...

په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان وڵاتى تونس و هه‌رێمى كوردستان

په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان وڵاتى تونس و هه‌رێمى كوردستان

25 Nov 2021

رۆژى 24/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى سالار جه‌لال قادر و كه‌مال عه‌زيز حوسێن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ عاتف ئه‌لغه‌ريانى به‌رپرسى نوسينگه‌ى به‌شى بازرگانى...

قونسوڵى گشتى شانشينى عه‌ره‌بى سعودى له‌ هه‌ولێر سه‌ردانى ژوور ده‌كات

قونسوڵى گشتى شانشينى عه‌ره‌بى سعودى له‌ هه‌ولێر سه‌ردانى ژوور ده‌كات

16 Nov 2021

رۆژى 15/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ محه‌ممه‌د بن سوله‌يمان كونسوڵى گشتى شانشينى عه‌ره‌بى...

بۆ كارا كردنی جووله‌ی بازرگانی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌ ژوور سازكرا

بۆ كارا كردنی جووله‌ی بازرگانی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌ ژوور سازكرا

16 Nov 2021

به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفتى بازرگانانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌هێزكردنى جموجۆڵى بازرگانى له‌ ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى ئه‌و سنووره‌، له‌ ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌يه‌ك سازكرا. رۆژى...

باڵيۆزى پاكستان له‌ عێراق سه‌ردانى ژوور ده‌كات

باڵيۆزى پاكستان له‌ عێراق سه‌ردانى ژوور ده‌كات

11 Nov 2021

باڵيۆزى پاكستان له‌ عێراق سه‌ردانى ژوور ده‌كات رۆژى 10/11/2021 ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان عێراق کرد سه‌ردانى ژوورى كرد له‌ لايه‌ن د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور، ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى جێگرى...

 ديدارێكى بازرگانى له‌ نێوان ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و ژوورى بازرگانى هه‌كارى سازكرا

ديدارێكى بازرگانى له‌ نێوان ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و ژوورى بازرگانى هه‌كارى سازكرا

10 Nov 2021

رۆژى 10/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى و سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرانى سه‌رۆكى ژوور، فيدائه‌ددين محه‌ممه‌د ئه‌مين عه‌باس، عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا و كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى...

 سەرۆکی ژوور پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

سەرۆکی ژوور پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

10 Nov 2021

رۆژى 8/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازی لە مەهدی سەفەری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری دیپلوماسیی ئابووری کرد. لە دیدارەکەدا مه‌جيد سه‌ديق سێودين و ئيبراهيم محه‌ممه‌د...

رۆژى 24/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى و مه‌لا مه‌جيد سورچى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور، سالار جه‌لال قادر و كه‌مال عه‌زيز حوسێن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ سوبهاش چاندرا کاین كونسوڵى گشتى وڵاتى هيندستان له‌ هه‌ولێر.

پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان و ئاڵوگۆڕى شاندى بازرگانى له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى هيند به‌شێك بوو له‌ ديداره‌كه‌.
ئامانجى سه‌ردانى كونسوڵى گشتى هيندستان بۆ ژوور دوو ته‌وه‌رى سه‌ركى بوو.
يه‌كه‌م: داوه‌تنامه‌يه‌كيان پێشكه‌ش به‌ ژوور كرد به‌ مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له‌ پێشانگايه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له‌ هيندستان.
دووه‌م: شاندى ميوان داوايان له‌ ژوور كرد كه‌ به‌ هاوكارى ژوور كۆبوونه‌وه‌يه‌ك رێكبخرێت له‌ نێوان ستافى كونسوڵخانه‌ى وڵاتى هيندستان له‌ هه‌ولێر و ئه‌و كۆمپانيا و بازرگانانه‌ى كه‌ په‌يوه‌ندى بازرگانييان هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتى هيندستان بۆ ئاگاداربوون له‌ نزيكه‌وه‌ بۆ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى كه‌ هه‌يانه‌ به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنيان.
له‌ كۆتايش دا سه‌رۆكى ژوور دواى به‌خێرهێنان سوپاسى كردن بۆ ئه‌م هه‌وڵه‌ و ئاماده‌يى ژوورى نيشاندا بۆ رێكخستنى ئه‌م ديداره‌ و هه‌ر ديدارێك كه‌ خزمه‌ت به‌ بازرگانان و هه‌رێمى كوردستان بكات.
وا بڕياريشه‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ژوور داوه‌تنامه‌يه‌ك پێشكه‌ش به‌و بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانيايانه‌ بكات كه‌ په‌يوه‌ندى بازرگانييان هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتى هيندستان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداربن له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژى 24/11/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى سالار جه‌لال قادر و كه‌مال عه‌زيز حوسێن ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ عاتف ئه‌لغه‌ريانى به‌رپرسى نوسينگه‌ى به‌شى بازرگانى له‌ باڵێۆزخانه‌ى تونس له‌ عێراق.
له‌م ديداره‌دا رۆشنايى خرايه‌ سه‌ر به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان وڵاتى تونس و هه‌رێمى كوردستان.
به‌رپرسى نوسينگه‌ى به‌شى بازرگانى وتى: ئێمه‌ ده‌مێكه‌ شاندى بازرگانيمان نه‌هاتۆته‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ هۆى بارودۆخى ناوخۆى وڵاتى تونس و شه‌ڕى تيرۆرستانى داعش و په‌تاى كۆڕۆنا دوايين شاندى بازرگانيمان بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵى 2014.
عاتف ئه‌لغه‌ريانى وتى: هه‌رێمى كوردستان بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌، ده‌مانه‌وێت به‌ گڕو تينه‌وه‌ بگه‌ڕێينه‌وه‌ بۆ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووباره‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ين هێڵى ئاسمانى راسته‌وخۆ له‌ نێوان تونس و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ينه‌وه‌، بير له‌ كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌شمان له‌ هه‌ولێر كردۆته‌وه‌،  وه‌ ده‌ستمان كردووه‌ به‌ رێكخستنى وه‌رگرتنى ڤيزا.
ئه‌لغه‌ريانى وتى: راى ژوورى بازرگانيمان ده‌وێت و پاڵپشتى و هاوكارى ئێوه‌ بۆ ئێمه‌ گرنگه‌، ده‌مانه‌وێت وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانياكانى تونس به‌شداربن له‌ وه‌به‌رهێنان له‌ سێكته‌ره‌كانى گه‌شت و گوزار و پيشه‌سازى له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئێمه‌ په‌ره‌ به‌ ئاڵوگۆڕى شانده‌ بازرگانييه‌كانمان ده‌ده‌ين ده‌مانه‌وێت سوود له‌ ده‌رفه‌ته‌كانى كاركردن له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرين، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ين بازرگانان و كۆمپانياكانى هه‌ردوولا به‌شداربن له‌ پێشانگا نێوده‌وڵه‌تيه‌كانى هه‌ردوولا و له‌ داهاتوويه‌كى نزيكيشدا له‌ ئاستێكى باڵا كۆده‌بينه‌وه‌ بۆ ئاماده‌كارى له‌ رێكخستنى ديدارێكى بازرگانى له‌ نێوان تونس و هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌شدارى ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌ن كۆمپانياكانى وڵاتى تونس.
ئه‌لغه‌ريانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ رێژه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان عێراق و تونس ساڵانه‌ 25 مليۆن دۆلاره‌، ده‌مانه‌وێت ئه‌م رێژه‌يه‌ به‌رز بكه‌ينه‌وه‌.
له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور دواى به‌خێرهێنان، ده‌ست خۆشى لێكرد بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه‌ ده‌بنه‌ هۆى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى تونس، پشتگيرى خۆيى و ژوورى بازرگانى دووپات كرده‌وه‌ بۆى بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« November 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑