رۆژى 27/8/2020 له باڵاخانهى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌يه‌ك به سه‌رپه‌رشتى د. فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور، به‌ڕێوبه‌رى گشتى باج له هه‌رێمى كوردستان و جێگرانى پارێزگارى هه‌ولێر سازكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندين پێشنيار خرايه روو و تاوتوێ كرا به مه‌به‌ستى وه‌گه‌ڕخستنى جوڵه‌ى بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌يه بڕياردرا به ئاسانكارى ته‌واو و پشتگيرى كردنى هه‌ركه‌سێك يان كۆمپانيايه‌ك كه هه‌ڵبستێ به دانانى كۆمپانياى دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك (ريسايكلين) له هه‌رێمى كوردستان.
كۆمپانياى (بولپان)ى بولگارى بۆ دابينكردنى ئامێره‌كانى تايبه‌ت به ههويركارى به هه‌موو جۆره‌كانيه‌وه به گوێره‌ى ستانداردى ئه‌وروپى، زياتر له (100) كارى سه‌ركه‌وتوو له‌م بواره له وڵاته‌كانى (روسيا، مه‌قدۆنيا، ئۆكڕانيا، كازاخستان، توركيا، رۆمانيا و ئيتاڵيا)، ئاماده‌يه بۆ په‌يوه‌ندى به‌ستن و كارى بازرگانى له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كار و كۆمپانياكانى كوردستان، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوومه‌نده كاره‌كانيان ببينێت و په‌يوه‌ندى بازرگانيان له‌گه‌ڵ ببه‌ستێت سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر بكات.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...