رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
لە 19 - 23/ 2/ 2024 پێشانگای نێودەوڵەتی Gul Food لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت. بۆ زانیاری زیاتر به‌شداری كردن سه‌ردانی ژوور بكه‌ن
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەنیازە وێبسایتێکی تازە دروست بکات، داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لەو بوارە دەکەین کە بە شێوەیەکی یاسایی کار لەو بوارە دەکەن سەردانی ژووری بازرگانی و...
رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
زانکۆکانی وڵاتی تورکیا لە بەرواری 27/4/2024 بۆ ماوەی (یەك رۆژ) لە هۆتێل Blue Mercury لە شاری هەولێر پێشانگایەك دەکەنەوە. ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن بۆ دەستکەوتنی هەر زانیاریەك دەربارەی زانکۆکانی...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
ئاگادارى له به‌روارى 2 - 4/ 5/ 2024 ده‌يه‌مين پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كاڵاى خۆراكى (ئارد، برنج، گه‌نمه‌شامى، ساوار، مه‌عكه‌ڕۆنى و ته‌كنه‌لۆژياى پسكويت) له پێشانگاى ناوه‌ندى ئه‌سته‌نبۆڵ له وڵاتى توركيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن به‌شداربن...
رۆژی 11/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور...
به پێ ى نووسراوێكى كونسوڵگه‌رى گشتى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى كه بۆ ژوور نێردراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌يوه‌نديدارى ميسر برياريانداوه ڤيزاى چوونه ژووره‌وه‌ى فرياگوزارى ده‌روازه‌كانى گه‌يشتنى ميسره‌وه بدرێته خاوه‌ن پاسپۆڕتى عێراقى له‌م پۆلانه‌ى...
نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌ڵمانی له عێراق به هاوكاری له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر پێشانگای كه‌ته‌لۆگی كۆمپانیا ئهڵمانیهكانیان كرده‌وه.
رۆژی 28/8/2019 به به‌شداری (19) كۆمپانیای ئه‌ڵمانی له بواره جیاجیاكان به ئاماده‌بوونی كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی، كوێستان محه‌ممه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌فین دزه‌یی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگری سه‌رۆكی ژوور و نه‌سرین خه‌لیل به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی پهیوزهندییهكانی بازرگانی ئه‌ڵمانی له عێراق و ئه‌یوب گه‌ڵاڵی به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی پلان دانان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژووری هه‌ولێر ژماریه‌كی به‌رچاو له خاوه‌ن كۆمپانیاكان و بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان و میوانان پێشانگای كه‌ته‌لۆگی كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانی له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر كرایه‌وه.
ده‌ستپێكی وته‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگا و به‌خێرهاتن له لایه‌ن سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگری سه‌رۆكی ژوور پێشكه‌شكرا ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سه‌ره‌تا به ناوی خۆم و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ژووره‌كه‌مان به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م.
خۆشحاڵین كه‌وا ئه‌مڕۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگای كه‌ته‌لۆگی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان كۆمانده‌كاته‌وه كه به هه‌ماهه‌نگی ژوور و نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌ڵمانی له عێراق سازكراوه.
ئێمه وه‌كو ژوور هه‌رده‌م ویستومانه هۆكارێك بین بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی هه‌رێم له ته‌كنه‌لۆژیا و به‌رهه‌مه ناوازه‌كان پڕبكرێته‌وه، هیوادارم بازرگانانی هه‌ولێر سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌ربگرن و ئێمه‌ش به‌ڵێنمان به‌خۆمان داوه له‌و كار و چالاكیه‌مان به‌رده‌وام بین چونكه باشترین رێگا بۆ ئاشنابوون به به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كۆمپانیا ده‌ره‌كییه‌كان كه كوردستان پێویستی زۆری پێ ی هه‌یه.
هه‌موومان ده‌زانین كه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه كه كوالێتی به‌رزی هه‌یه و له ململانێ ی بازاڕ هه‌رده‌م براوه‌یه كوردستانیش هه‌میشه بازاڕێكی باش بووه بۆ ساغ كردنه‌وه‌یان شوێنی خۆیان له‌و بازاڕه‌دا كردۆته‌وه.
به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ماندا هاتووه له‌وانه‌یه باجی زۆرمان دابێت به‌هۆی ئه‌و به‌رهه‌مه كوالێتی نزمانه‌ی هێنراوه‌ته كوردستان، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كانمان جارێكی تر له‌گه‌ڵ ئه‌و ولێتانه بههێَز بكه‌ینه‌وه كه به‌رهه‌مه‌كانیان كوالێتی به‌رزه و كه‌ڵكی ئابوورییان زیاتره.
بێ گومان ئه‌ڵمانیاش یه‌كێكه له ولێته هه‌ره گرنگه‌كان بۆیه به باشمان زانی ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزینه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌و پێشانگایه سازبكرێـت له كاتێكدا كه 87 كۆمپانیای ئه‌ڵمانی له كوردستان هه‌ن كه به داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه له سالی 2017،2018 و 2019 هیچ كۆمپانیایه‌كی تری ئه‌ڵمانی دانه‌مه‌زراوه ئه‌وانه هی ساڵه‌كانی پێشترن.
له كۆتاییدا هیوادارم هه‌موو لایه‌ك سوود له‌و ده‌رفه‌ته بۆ هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ئه‌ڵمانی بۆ كوردستان وه‌رگرن، وه ده‌ستخۆشی له نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌ڵمانی له عێراق و هه‌موو ئه‌وانه‌ی هۆكاربوون و هاوكاربوون بۆ سازكردنی ئه‌و پێشانگایه.
پاشان نه‌سرین خه‌لیل به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی بازرگانی ئه‌ڵمانی له عێراق وته‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد ئاماژه‌ی به گرنگی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌ڵمانیای كرد، وتی قه‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له عێراق 2 ملیار دۆلاره و له هه‌رێمی كوردستان 500 ملیۆن دۆلاره، ئێمه هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ین ببینه هۆكار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌باره‌یه و بانگێشتكردنی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان بۆ هه‌رێم و كردنه‌وه‌ی پێشانگای هاوشێوه.
جێگری كونسوڵی ئه‌ڵمانی له هه‌ولێر له وته‌یه‌ك دا وتی: ئێمه به هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین و هانی كۆمپانیاكانمان ده‌ده‌ین وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم بكه‌ن، كوالێتی باش و نرخی گونجاوی كالێكانمان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌ست ده‌كه‌ین.
شایانی باسه ئه‌م پێشانگایه چه‌ندین کۆمپانیای کوردی و عێراقی سپۆنسەریان کردووە و ئامانج لێی ئەوەیە کە کەرتی تایبەتی ئەڵمانیا و کوردستان پەیوەندییان هەبێت، ئەو كۆمپانیایانه‌ی كه هاتوون زیاتر لە بوارە جیاوازەکان کار دەکەن و نموونەی بەرهەمەکانییان نمایشکردووە.
ئەوە یەكەم پێشانگای لەو جۆرەیە لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو رۆژێك لە بەغدا و رۆژێكیش لە بەسڕە ئەم پێشانگایە لەلایەن كۆمپانیاكانی ئەڵمانیا بكرێتەوە.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...