تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 18 حوزەیران 2019
 
رۆژى 17/6/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و سه‌دره‌ددين كه‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ ئيڤان جيلۆس پاشكۆى بازرگانى له‌ كونسوڵخانه‌ى وڵاتى يۆنان له‌ هه‌ولێر.
له‌ ديدارێكدا ئيڤان جيلۆس وتى له‌ چه‌ند مانگى داهاتوو گه‌وره‌ وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى يۆنان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌ و دانيشتن له‌گه‌ڵ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.
له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور ئاماده‌يى ژوورى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى و پاڵپشتييه‌ك و رێكخستنى ئه‌م ديداره‌.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ ميشێل سڤۆبۆده‌ كونسوڵى وڵاتى كۆمارى چيك له‌ هه‌ولێر.
له‌ ديدارێكدا سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور و سالار جه‌لال، سه‌دره‌ددين كه‌مال، سه‌ركه‌وت جه‌مال و عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون باس له‌ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى چيك كرا.
كونسوڵى چيك وتى ئێمه‌ له‌ رێگاى كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌كانه‌مانه‌وه‌ دووباره‌ ده‌ست به‌ په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانمان ده‌كه‌ينه‌وه‌ له‌ يه‌كه‌م هه‌نگاويش له‌ پايزى ئه‌مساڵ به‌ به‌شدارى ژماره‌يه‌ك له‌ گه‌وره‌ كۆمپانياكانى وڵاتى چيك به‌شدارده‌بين له‌ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و له‌ هه‌مان كات دا چه‌ند سيمينار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ سازده‌كه‌ين له‌ نێوان كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى وڵاتى چيك و به‌شداربووان له‌ هه‌رێمى كوردستان.
له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن ئاماده‌يى ژووريشى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى و پاڵپشتييه‌ك.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« August 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑