بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 18 حوزەیران 2019 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 28 Apr 2024 07:47:28 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندێكى گه‌وره‌ى وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى يۆنان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69453-شاندێكى-گه‌وره‌ى-وه‌به‌رهێنه‌رانى-وڵاتى-يۆنان-سه‌ردانى-هه‌رێمى-كوردستان-ده‌كه‌ن.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69453-شاندێكى-گه‌وره‌ى-وه‌به‌رهێنه‌رانى-وڵاتى-يۆنان-سه‌ردانى-هه‌رێمى-كوردستان-ده‌كه‌ن.html شاندێكى گه‌وره‌ى وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى يۆنان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن
 
رۆژى 17/6/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و سه‌دره‌ددين كه‌مال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ ئيڤان جيلۆس پاشكۆى بازرگانى له‌ كونسوڵخانه‌ى وڵاتى يۆنان له‌ هه‌ولێر.
له‌ ديدارێكدا ئيڤان جيلۆس وتى له‌ چه‌ند مانگى داهاتوو گه‌وره‌ وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى يۆنان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه‌ و دانيشتن له‌گه‌ڵ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.
له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور ئاماده‌يى ژوورى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى و پاڵپشتييه‌ك و رێكخستنى ئه‌م ديداره‌.
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 18 Jun 2019 09:24:38 +0000
كۆمپانياكانى كۆمارى چيك به‌شدار ده‌بن له‌ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69452-كۆمپانياكانى-كۆمارى-چيك-به‌شدار-ده‌بن-له‌-پێشانگاى-نێوده‌وڵه‌تى-هه‌ولێر.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69452-كۆمپانياكانى-كۆمارى-چيك-به‌شدار-ده‌بن-له‌-پێشانگاى-نێوده‌وڵه‌تى-هه‌ولێر.html كۆمپانياكانى كۆمارى چيك به‌شدار ده‌بن له‌ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ ميشێل سڤۆبۆده‌ كونسوڵى وڵاتى كۆمارى چيك له‌ هه‌ولێر.
له‌ ديدارێكدا سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرى سه‌رۆكى ژوور و سالار جه‌لال، سه‌دره‌ددين كه‌مال، سه‌ركه‌وت جه‌مال و عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون باس له‌ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى چيك كرا.
كونسوڵى چيك وتى ئێمه‌ له‌ رێگاى كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌كانه‌مانه‌وه‌ دووباره‌ ده‌ست به‌ په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانمان ده‌كه‌ينه‌وه‌ له‌ يه‌كه‌م هه‌نگاويش له‌ پايزى ئه‌مساڵ به‌ به‌شدارى ژماره‌يه‌ك له‌ گه‌وره‌ كۆمپانياكانى وڵاتى چيك به‌شدارده‌بين له‌ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و له‌ هه‌مان كات دا چه‌ند سيمينار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ سازده‌كه‌ين له‌ نێوان كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى وڵاتى چيك و به‌شداربووان له‌ هه‌رێمى كوردستان.
له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن ئاماده‌يى ژووريشى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى و پاڵپشتييه‌ك.
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 18 Jun 2019 09:18:20 +0000