تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 07 ئایار 2019
رێكکەوتی30 نیسانی 2019 لە هۆتێلی هەولێری نێودەولەتی كۆنفرانسی پەرپێدانی دارایی لەنێوان یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی پیشەسازی هەرێمی كوردستان و كۆمەڵەی برایەتی ئوردنی، بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە وەبەرهێنانی دارایی لە كوردستاندا بەڕێوەچوو.
د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی هەرێَمی كوردستان رایگەیاند: "زۆر گرنگە كە بازرگانەكانی ئێمە وەبەرھێنان لەو بوارانە بكەن، بەڵام بێگومان بە ئاگاداری حكوومەت دەبێت".
رەنگە كاركردن لە پڕۆژەیەكی لەو شێوەیە كارێكی نوێ بێت بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە‌مەش پێویستی به ‌رێنما‌ی كەسانی خاوەن ئەزموون هەیە لەوبوارەدا بۆیە كۆمپانیا ئوردنییەكان ئامادەی ئەوەیان نیشانداوە لە نزیكەوە هاوكاری ئەو بارزگانانە بكەن كە خوازیارن لەو بازاڕەدا كاربكەن.
هەروەها شەنگوڵ حەسیب، سەرۆكی كۆمەڵەی برایەتی ئوردنی عێراقی كوردستانی راگەیاند: "وەبەرھێنانی دارایی لە ھەرێمی كوردستان زۆر گرنگە ، بە تایبەتی كە بازاڕەكانی جیھان ئێستا زۆر كراوەن بە رووی یەكدا و تەنانەت بازاڕی ھەرێمی كوردستانیش كراوە بووە لە زۆربەری زۆری ناوچەكانی بە بەراورد بە پێشووتر، ئێمەش لێرە وەك ئوردن وەبەرھێنانی دارایی و بۆرسەمان ھەیە، بەڵام دەمانەوێت كارای بكەین لێرە ھەم لەگەڵ ئوردن، ھەمیش لەگەڵ وڵاتانی دیكە، لێرەشەوە دەستمان پێكرد بۆ ئەوەی لقی یەكەمان لە ھەرێمی كوردستان بێت".
رائید حامید، سەرۆكی بازاڕی توێژنیەوە و شیكردنەوەی ئوردنی بە كوردستان24ی گوت: "لە رێگەی ئەو جۆرە كۆنفرانسانەوە دەتوانین زانیاری زیاتر بڵاوبكەیەنەوە بۆ ئەنجامدانی كاری وەبەرھێنان، بە ئامانجی پێشكەشكردنی ھۆشیاری و زانیاری زیاتر لە بازاڕەكانی بۆرسەدا، ئەوە جگە لە پێشكەشكردنی پاڵپشتی یاسایی لەلایەن كۆمپانیا رێگەپێدراوەكان و دەستەی دارایی ئوردن، بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی باش مامەڵە لەگەڵ بریكارانی ھەرێمی كوردستان بكرێت، بۆ ئەوەی مافی خۆیان بپارێزن".
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەهاوكاری كۆنسوڵگەری گشتی فەرەنسا لەهەولێر كۆنفرانسێكی تایبەت بە خاوەندارێتی هزری بۆ كاری بازرگانی رێكخست
خاوەن كۆمپانیاكان و شارەزایان تێڕوانینی خۆیان لەسەر كۆنفرانسی خاوەندارێتی هزری بۆ كاری بازرگانی دەخەنەڕوو
هەولێر / فەتاح حەسەن قەڵاتی
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەهاوكاری كۆنسوڵگەری گشتی فەرەنسا لەهەولێر بەبۆنەی رۆژی جیهانی (خاوەندارێتی هزری) كۆنفرانسێكی رێكخست كە تێدا ژمارەیەكی زۆر لەلایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم و كەرتی تایبەت ئامادەبوون، لەم راپۆرتەدا بیرورای چەند كەسێك لەشارەزایان و لایەنە پەیوەندیارەكان لەهەردوو كەرتی گشتی و تایبەت دەخەینەڕوو.
سەرەتا گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی هاووردەو ناردنكارانی كوردستان سەبارەت بەئەنجامدانی كۆنفرانسەكە پێی راگەیاندین : سازكردنی كۆنفرانسی لەم شێوەیە لەكاتی ئێستادا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە بەتایبەتی لەم بارودۆخەی ئێستا كە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان چەندین گرفت و كێشەی تایبەت بەخاوەندارێتی هزری و كۆپی كردن و لاسایی كردنەوەی براندو بەرهەمەكەنیان هەیە، بەتایبەتی بەرهەمێكی بیانی كە لەوڵاتانی دەرەوە هاووردە دەكرێت و كۆمپانیا خۆماڵیەكان لەهەرێمی كوردستان لاسایی (تقلید) ی دەكەنەوە یاخود هەندێ‌ گۆڕانكاری رووكەشی تێدا دەكەن، هەروەها هەندێ‌ جاریش ئەم كارە لەنێوان خوی كۆمپانیا بیانیەكان لەوڵاتێكەوە یاخود لەنێوان كۆمپانیایەكی وڵاتێكەوە لەگەڵ وڵاتێكی تردا ئەم كارە ئەنجام دەدرێت، لەئەنجامی ئەمەش كاڵایەكی زۆری تەزویر كراوو لاساییكراو دێتە هەرێمی كوردستان كەهیچ مەرجێكی یاسایی و تەندروستی تێدا نیە، بەمەش بەپلەی یەكەم خەڵكی كوردستان زەرەرمەندی یەكەم دەبێت ئینجا خاوەن كۆمپانیاكان، لەهەمان كاتیش سەرمایەیەكی زۆری هەرێمی كوردستانیش بەفیڕۆ دەڕواتە دەرەوە.
وتیشی : تاكو ئێستا بابەتی تزویر كردن و لاسایی كردنەوەی بەرهەمەكان لەوڵاتانی دەرەوەش وەكو پێویست كۆنتڕۆل نەكراوەو بەروونی هەیە و جێگەی داخیشە كە ئەم بابەتە ئێستا لەهەرێمی كوردستانیش بووەتە دیاردە بەتایبەتی لەرووی دزینی هزری بەرهەم هێنان و لاسایی كردنەوەو تزویر كردنی كاڵاو شتومەكەكان، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان چاودێریەكی توند لەسەر كۆمپانیاكان دابنێت و رێوشوێنی توند لەڕووی پشكنین و هەڵسەنگاندنی بەرهەمە هاووردە كراوەكان لەڕێگەی تیمەكانی كوالیتی كۆنتڕۆلەوە دابنێت، هەروەها دەبێت لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە سزای هەموو ئەو بازرگان و خاوەن كۆمپانیایانە بدا كە ئەم جۆرە كارە نایاساییانە ئەنجام دەدەن.
راشیگەیاند :  بۆ ئەم مەبەستە ئێمە وەكو  لقی هەولێری یەكێتی هاووردەو ناردنكارانی كوردستان مانگانە راپۆرتی خۆمان تایبەت بەساختەكاری و تزویر كردن و لاسایی كردنەوەی بەرهەمەكان و هەموو ئەو زانیاریانەی تایبەت بەكاری بازرگانی و جموجۆڵی بازاڕ لەسنوری پارێزگای هەولێر  ئاراستەی ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ ئەوەی ئەوانیش كاری یاسایی خۆیان لەسەر بكەن. 
د. ئەیوب گەڵاڵی بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، هەر سەبارەت بەگرنگی ساز كردنی كۆنفرانسەكە پێی راگەیاندین : سازكردنی كۆنفرانسی لەم شێوەیە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە  لە بەرەو پێش بردنی پڕۆسێسی گەشەكردنی ئابووری و كۆمەڵگە، ئەمەش خۆی لەخۆیدا هەنگاوێكە بەرەو پاراستنی مافی خاوەندارێتی هزری یاخود هەموو ئەوانەی كەداهێنەرن جا لەهەر بوارێكەوە بێت، بۆیە دەكرێت مافیان بپارێزرێتو ئەم مافەش لەدەستووری هەموو وڵاتان بەیاسا بۆ بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان رێكخراوە، بەڵام بەداخەوە كەتاكو ئێستا لەهەرێمی كوردستان یاسای لەم شێوەیە بوونی نیە.
وتیشی : بۆ ئەم مەبەستە ئێمە وەكو وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوامان لەبانكی نێو دەوڵەتی كردووە كە پڕۆژەیەكی لەم شێوەیە لەهەرێمی كوردستان ئامادە بكات بۆ ئەوەی بتوانین یاسایەك دابڕێژین كەتێدا مافی خاوەن كۆمپانیاكان و خاوەندارێتی هزری لەكاری بازرگانی پارێزراو بێت، خۆشبەختانە ئێستا كارەكانی ئەم پڕۆژەیە لەگفتوگۆی پێویستدان و هەنگاوی باشیان بڕیوەو كاری پێویستیان لەسەر دەكرێت.
وائیل كەعدان بەڕێوەبەری لقی هەولێری كۆمپانیای (بیۆریو ڤیریتاس) بۆ بازرگانی گشتی، كە وەك كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت بەشداریان لەم كۆنفرانسە كردبوو، سەبارەت بەهەستیاری و گرنگی بابەتی خاوەندارێتی هزری لەكاری بازرگانی پێی راگەیاندین : ساز كردنی ئەم كۆنفرانسە دەستپێشخەریەكی گرنگی ژووری بازرگانی هەولێرو كۆنسوڵخانەی فەرەنسایە لەشاری هەولێر، ئومێد دەكەم كەكارەكانی ئەم كۆنفرانسە ئەنجام و راسپاردەی باشی لێ‌ بكەوێتەوە.
وتیشی : بەهۆی سەختی بارودۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان و بوونی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش لەعێراق و هەرێمی كوردستان وایكرد كە هەندێ‌ لەبازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان كاڵاو بەرهەمی هەرزان و خراپ و تەزویر هاووردە بكەن، ئەمەش وایكرد كەهاوڵاتیان و چینی هەژارو كەم دەرامەت زیاتر زەرەرمەند بن، چونكە لەبارودۆخی سەختی ئابووری و هەژاری هاوڵاتیان روو لەكڕینی شتومەكی هەرزان دەكەن بەبێ‌ ئەوەی بیر لەلاسایی كردنەوەی بەرهەمەكە (تقلید)و بەسەرچوونی ماوەكەی بكەنەوە.
ئەو خاوەن كۆمپانیایە وتیشی: بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەم دیاردە مەترسیدارە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم دەتوان چەند كارێك ئەنجام بدەن لەوانە ، دانان و هەموار كردنەوەی هەموو ئەو یاسایانەی كەپەیوەندیان بەم بابەتەوە هەیە، سوود وەرگرتن لەئەزموون و شارەزایی كۆمپانیا بازرگانیە جیهانیەكان لەم رووەوە، هەروەها بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان بەتایبەتی لەبواری جموجۆڵی بازاڕو كاری بازرگانی و شێوازی بازاڕ كردن و كڕینی شتومەكەكان، لەگەڵ پاڵپشتی كردنی حكومەتی هەرێم بۆ كۆمپانیا خۆماڵیەكان و بەرهەمە خۆماڵیەكانیان.
هاوسەر نعمان هاواری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای ئیحسان بۆ بازرگانی گشتی، سەبارەت بەكۆنفرانسەكە پێی راگەیاندین: ئەم كۆنفرانسە گرنگیەكی زۆری هەیە، چونكە یەكێك لەو كێشانەی كەئێستا لەهەرێمی كوردستان هەستی پێ‌ دەكریت هاووردە كردنی كاڵاو شتومەكی تەزویرو ماوەبەسەرچووە، كەرۆژانە لەمیدیاكان باسی لێوە دەكرێت و هاوڵاتیان بەدەستیەوە گیرۆدە بوونە، بەتایبەتی بەهۆی بوونی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش كە ڕووی لەعێراق و هەرێمی كوردستان كرد وایكرد كە ئەم كیشەیە زیاتر سەرهەڵ بدات و ببێت بەدیاردەیەكی مەترسیدار.
وتیشی: پێویستە پەرلەمانی كوردستان یاسایەكی روون و تێروتەسەلی بۆ كێشەی هاووردە كردنی كاڵاو شتومەك و چۆنیەتی كۆنتڕۆڵكردنی لەبازاڕ و سزادانی سەرپێچیكاران دەربكات، بۆ ئەوەی هەنگاو بەهەنگاو كاری بازرگانی و چۆنیەتی هاووردە كردنی كاڵاو شتومەكی بیانی رێك بخرێتەوەو رۆژانەش چاودێرە جموجۆڵی بازرگانی بازرگانان و بازاڕەكان لەهەرێمی كوردستان بكرێت.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑