بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 29 ئایار 2019 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 28 Apr 2024 21:19:46 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq سەرۆکی ژوور پێشوازی لە باڵیۆزی دانمارک دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69447-سەرۆکی-ژوور-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-دانمارک-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69447-سەرۆکی-ژوور-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-دانمارک-دەکات.html سەرۆکی ژوور پێشوازی لە باڵیۆزی دانمارک دەکات

رۆژی ٢٩/٥/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد جێرت ماینکە باڵیۆزی وڵاتی دانمارک لە عێراق. 

لە دیدارێکدا مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور ئامادەبوو سەرۆکی ژوور باسی لە کارو چالاکیەکانی ژووری کرد بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی، هەروەها باس لە پەرەپێدانی پەیوەندی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی دانمارک کرا.

سەرۆکی ژوور هیوای خواست کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی دانمارک بتوانن پەرە بە کەرتی ئابووری هەرێم بدەن تایبەت لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشت و گوزار.

وا بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ شاندێکی گەورە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی دانمارک سەردانی هەولێر بکەن، کۆبوونەوە و دیدار بکەن لەگەڵ بازرگانانی هەرێمی کوردستان.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 29 May 2019 09:34:19 +0000