بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 22 ئایار 2019 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Mon, 29 Apr 2024 13:35:23 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq ئاگاداری https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69442-ئاگاداری.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69442-ئاگاداری.html ئاگاداری

ژووری عەرەبی - یۆنانی بەنیازە رێبەری کار بۆ ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ بە زمانی ئینگلیزی کۆتایی مانگی ئایاری ٢٠١٩ دەربکات کە مەبەست لێ ی ناساندنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا و دەستەی ئەندام لە (ژووری عەرەبی - یۆنانی)ە.

بۆ بەهێزکردنی تەرازووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان یۆنان و وڵاتانی عەرەب، تکایە ئارەزوومەندان سەردانی ئەم لینکە بکەن:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FlpQLSflxXozPlDj29BhJ5GrHJUW6y8mt1dXmbxlZwc9rbgRYiCubw/viewform)

بۆ ناردنی لۆگۆ بە شێوەی JPG بە ریسۆلیوشنی بەرز 300dpi و سەرەوەتر.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 22 May 2019 09:00:54 +0000
پازدەمین پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ خشڵ و زێڕ و زیو دەکرێتەوە https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69441-پازدەمین-پێشانگای-رۆژهەڵاتی-ناوەڕاست-بۆ-خشڵ-و-زێڕ-و-زیو-دەکرێتەوە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69441-پازدەمین-پێشانگای-رۆژهەڵاتی-ناوەڕاست-بۆ-خشڵ-و-زێڕ-و-زیو-دەکرێتەوە.html پازدەمین پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ خشڵ و زێڕ و زیو دەکرێتەوە

رۆژی ١٩/٥/٢٠١٩ سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە ئولکەر سێلڤیلەر هەماهەنگیکاری گشتی لە کۆمپانیای ستارت فایر بۆ سەرپەرشتی کردن و رێکخستنی پێشانگاکان و بۆنەکانی وڵاتی تورکیا.

لە دیدارێکدا ماجد جەلال و تاهیر مەولود ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون، شاندی میوان باسیان لە دوایین کار و چالاکیەکانی خۆیان کرد لە سەرپەرشتیکردن و رێکخستنی پێشانگا نێودەوڵەتیەکان لە تورکیا.

ئولکەر سێلڤیلەر وتی لە ئێستادا خەریکی رێکخستنی پازدەمین پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستین لە شاری غازی عەنتاب کە تایبەتە بە خشڵ و زێڕ و زیو بڕیار وایە لە ماوەی ١٣-١٦ /٦/ ٢٠١٩ سازبکرێت.

وتیشی داوا لە بازرگانان و خاوەن شوێنەکانی فرۆشتنی خشڵ و زێڕ و زیو لە هەرێمی کوردستان دەکەین بەشدار بن لەم پێشانگایە ئێمە ئاسانکارییان بۆ دەکەین.

لە لایەن خۆیەوە جێگری سەرۆکی ژوور هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، ئامادەیی ژووری نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەک بۆ سەرخستنی ئەم پێشانگایە.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریش ئاگاداری بازرگانانی خشڵ و خاوەنی شوێنی فرۆشتنی خشڵ و زێڕ و زیو دەکاتەوە کە دەیانەوێت بەشدار لەم پێشانگایە بە زووترین کات سەردانی ژوور بەشی پەیوەندییەکان بکەن.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 22 May 2019 08:59:30 +0000