تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 16 ئایار 2019

رۆژی 14/5/2019 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی سیروان محەممەد سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی، باقی محەممەد هادی و سەدرەددین كەمال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لە شاندێكی رێكخراوی ئابووری (پاك) بە سەرۆكایەتی جەبار ساڵح بەڕێوبەری پرۆژەكان لە رێكخراوی ناوبراو كرد.

لە دیدارێكدا شاندی میوان رایانگەیاند ئەوان وەكو چەند پەنابەرێكی كورد نیشتەجێ ی وڵاتی سوید لە ماوەی رابردوو ئەم رێكخراوە ئابوورییەیان دروست كردووە، ئامانجیان خزمەت كردن و دروست بوونی پردێك بووە لە نێوان وڵاتی سوید و هەرێمی كوردستان.

جەبار ساڵح سەرۆكی شاندی میوان وتی: ئێمە خۆشحاڵین كە توانیومانە كار بۆ ئەوە بكەین وەزارەتی پەروەردەی سوید لە داهاتوویەكی نزیكدا بڕیاری دروست كردنی قوتابخانەیەكی سویدی لە شاری هەولێر بدات، ئەمەش هەنگاوێكی زۆر باشە تایبەت بۆ ئەو پەنابەرانەی سوید كە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و مناڵەكانیان كێشەی نەبوونی هەمان سیستەم و زمانی هەبوو.

لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور سوپاس كردن بۆ ئەم هەنگاوە، وتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی پێشكەوتوو بە پێویست دەزانم تایبەت وڵاتی سوید ئێمەش دەتوانین سوود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرین.

وتیشی ئێمە وەكو ژووری بازرگانی هەولێر هەموو كات دەرگامان واڵایە، ئامادەین بۆ هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگییەك.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑