ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژووری بازرگانی هەرێمی فلاندەرز رۆژی 18/3/2019 لە بارەگای ژوور دیدارێكی بازرگانیان لە نێوان هەرێمی كوردستان و هەرێمی فلاندەرز سازكرد.

لەم دیدارەدا هەریەك لە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و د. هەڤال ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور، دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حكومەتی هەرێم لە یەكێتی ئەوروپا و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان ئامادەبوون.

شاندی میوان پێكهاتبوون لە نوێنەرانی 16 كۆمپانیا و بەڕێوبەری جێبەجێكاری ژووری بازرگانی فلاندەرز و جێگری پارێزگاری شاری ئەنتوێڕپی پایتەختی ئەم هەرێمە سەرۆكایەتی شاندی ناوبراوی دەكرد.

سەرەتای دەستپێكی دیدارەكە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر وتەی بەخێرهاتنی پێشكەشكرد ستایشی ژووری بازرگانی هەولێری كرد كە بەردەوام لە چالاكی دانە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان لەگەڵ وڵاتانی دۆست.

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند كە سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهێزكردنی رۆڵی كەرتی تایبەت و پشتگیری كردنی سیاسەتی ژوورە بازرگانیەكانە چونكە بە رای ئێمە كەرتی تایبەت ستوونی بەهێزكردنی ئابووری كوردستانە.

نەوزاد هادی وتی دوای ساڵی 2004 كەرتی تایبەت رۆژ بە رۆژ لە پەرەسەندن دایە راستە چەند ساڵێك پێش ئێستا لە قەیران دابوین بەڵام ئێستا دۆخەكە زۆرباشە و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداش زۆر باشە ئێستاش كەش زۆر لەبارە بۆ وەبەرهێنان و بەهێزكردنی بوارە بازرگانیەكان بە تایبەت كەرتەكانی كشتوكاڵ، پیشەسازی و گەشت و گوزار.

سەبارەت بە شاری هەولێر پارێزگاری هەولێر روونی كردەوە كە لە ماوەی ساڵانی 2004 تا 2014 نزیكەی 10 ملیار دۆلار لە ژێر خانی ئابووری هەولێر خەرجكراوە و كۆی وەبەرهێنانی كەرتەكانی تایبەتیش نزیكەی 24 ملیار دۆلار بووە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی وتەیەكی پێشكەشكرد وتی بەم دانیشتنە دەتوانین پەیوەندییەكی ئابووری بەهێز دروست بكەین، پاش تێپەڕاندنی قەیرانەكان ئەمساڵ دەستدەكەینەوە بە وەبەرهێنان، بەهۆی بوونی ئارامی و ئاسایش و پشتگیری حكومەت كەرتی تایبەت دەتوانێت بگەشێتەوە سەبارەت بە شاری سلێمانیش وتی 32% هەموو پیشەسازی عێراق لە خۆ دەگری 7373 كۆمپانیا و 142 كۆمپانیای بیانی لقیان هەیە.

دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا لە وتەیەكدا رایگەیاند كە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی فلاندەرز دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2009 كاتێك شاندێكی پەرلەمانی ئەم هەرێمە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد، دەرفەتی باش هەیە لە هەرێمی كوردستان ئێمەش پابەندین بە بەردەوامی و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانمان و بە هەموو شێوەیەك پشتگیری دەكەین.

هەر لەم دیدارەدا د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لە وتەیەكدا هاتنی ئەم شاندەی بە دەرفەتێكی باش لە قەڵەمدا بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان وتی رۆژ بە رۆژ پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەنتوێڕپ بەهێزدەبێت لە ئێستاشدا پرۆژەیەكی هاوبەشمان هەیە بە ناوی plato.

د. دارا وتی ئێوە لەم ماوەیەی لێرەن دەرفەتەكان دەبینن، وڵاتی بەلجیكا پێشكەوتووە هیوادارین هاوكارمان بن لە وەبەرهێنان لە كەرتەكانی كشتوكاڵ، پیشەسازی و گەشت و گوزار.

وتیشی هەولێر وەكو سەنتەرێكی بازرگانی دەتوانن لێرە بۆ هەموو عێراق كاربكەن ئێمەش پشتگیری بەردەوامی ئێوەین.

سەبارەت بە شاندی میوانیش دوای خۆ ناساندنی كۆمپانیاكان سەرۆكی شاندەكە وتی: ئێمە بە پەرۆشەوەین بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، چاوەڕوانی شاندی ئێوە دەكەین بۆ شاری ئەنتوێڕپ، ئێمە دووەم گەورەترین بەندەری دەریاییمان هەیە لە ئەوروپا، خاوەنی 84% ئەڵماسی هەموو جیهانین، گرنگترین بەرهەم و كارگە پیترۆكیمیاوییەكان لە هەرێمی ئێمە هەن، بیرۆكگەی یەكێتی ئەوروپاش بەهێزكردنی پەیوەندییە لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑