رۆژی ١٨/٢/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی.
لە دیدارێکدا باقی محەممەد هادی، فیدائەددین گەردی و سەدرەددین کەمال ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و وزەی خاوێن چۆنیەتی پلان دانان بۆ بوژانەوەی ئەم کەرتانە کرا، هەروەها هاوکاری و هەماهەنگی هەردوولا دووپات کرایەوە.
رۆژی ١٨/٢/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، کونسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی لە ژێر ناونیشانی (لە کێڵگەوە بۆ سەر خوان) دیداری هەماهەنگیی هۆڵەندا و هەرێم سەبارەت بە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک لە هۆڵی شەهید مامۆستا سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...