رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
لە 19 - 23/ 2/ 2024 پێشانگای نێودەوڵەتی Gul Food لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت. بۆ زانیاری زیاتر به‌شداری كردن سه‌ردانی ژوور بكه‌ن
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەنیازە وێبسایتێکی تازە دروست بکات، داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لەو بوارە دەکەین کە بە شێوەیەکی یاسایی کار لەو بوارە دەکەن سەردانی ژووری بازرگانی و...
رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازیان کرد...
زانکۆکانی وڵاتی تورکیا لە بەرواری 27/4/2024 بۆ ماوەی (یەك رۆژ) لە هۆتێل Blue Mercury لە شاری هەولێر پێشانگایەك دەکەنەوە. ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی ئەم پێشانگایە بکەن بۆ دەستکەوتنی هەر زانیاریەك دەربارەی زانکۆکانی...
بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی TVET پەیوەست بە کشتوکاڵ و بۆ دڵنیابوون لە رەنگدانەوەی کارامەیی و پێداویستیەکانی بازاڕی کار لە ئێستا و داهاتوودا لە رێگەی...
ئاگادارى له به‌روارى 2 - 4/ 5/ 2024 ده‌يه‌مين پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كاڵاى خۆراكى (ئارد، برنج، گه‌نمه‌شامى، ساوار، مه‌عكه‌ڕۆنى و ته‌كنه‌لۆژياى پسكويت) له پێشانگاى ناوه‌ندى ئه‌سته‌نبۆڵ له وڵاتى توركيا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن به‌شداربن...
رۆژی 11/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور...
به پێ ى نووسراوێكى كونسوڵگه‌رى گشتى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى كه بۆ ژوور نێردراوه، ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌يوه‌نديدارى ميسر برياريانداوه ڤيزاى چوونه ژووره‌وه‌ى فرياگوزارى ده‌روازه‌كانى گه‌يشتنى ميسره‌وه بدرێته خاوه‌ن پاسپۆڕتى عێراقى له‌م پۆلانه‌ى...
رۆژى 7/10/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌شداربوو له كردنه‌وه‌ى رێوڕه‌سمى دوازدەهەمین کۆنگرە و پێشانگەی هەنگەوانان لە هەولێر، كه 25 ده‌وڵه‌ت به‌شدارن تيايدا
رۆژى 1/10/2019 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور و جێگران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له ئه‌ندرێش ئهرێندارسكى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى وڵاتى پۆڵۆنيا، دۆمێنيك موشيال كونسوڵى گشتى وڵاتى پۆڵۆنيا له هه‌رێمى كوردستان، زياد ره‌ئوف نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و راوێژكارى وه‌زيرى ئابوورى پۆڵۆنيا و بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى وڵاتى پۆڵۆنيا به مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له ديدارى بازرگانى نێوان وڵاتى پۆڵۆنيا و هه‌رێمى كوردستان و واژووكردنى يادداشتنامهى لێكگه‌يشتن له نێوان ژوورى بازرگانى پۆڵۆنيا و يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان.
ده‌قى وته ى سه‌رۆكى ژوور له ديدارى نێوان بازرگانانى وڵاتى پۆڵۆنيا و هه‌رێمى كوردستان
مایەی خۆشحالیمانە ئیمڕۆ لەم شوێنە لەگەل نوێنەرانی کۆمپانیاکانی پۆلەندا کۆببینەوە .
ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی کوردستان هەردەم لە هەوڵدانە بۆ فراوانکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان لە گەل وڵاتانی تر بە تایبەتیش کۆمپانیاکانی وڵاتی پۆلەندای دۆست کە پەیوەندیەکی دێرینمان هەیە لەگەل کۆمپانیاکانیان.
بەڕێزان:
ئێمە کۆمپانیاکانی وڵاتی پۆلەندا بە هاوبەشی نزیک لە خۆمان دادەنێین ، بۆیە داوایان لێدەکەین چاڵاکانە بێنە ناو هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەی عیراق و کوردستان .
بۆ زانینتان هەرێمی کوردستان دراوسێی ئەو شارانەیە کە لە ئەنجامی شەڕی داعش خاپوور بوون و زیانی زۆریان پێگەیشتوە ، بۆیە کۆمپانیاکانی پۆلەندا دەتوانن بە هاوبەشی لەگەل کۆمپانیا کانی کوردستان ئەم کارە بکەن.
بەڕێزان:
هەرێمی کوردستان قۆناغێکی سەختی ئابووری تێپەڕاند و ئێستا کێرڤی گەشەکردن بەرەو هەورازە .
هەرێمی کوردستان جیا لە پارچەکانی تری عیراق ئاسایش بە تەوەوای تیایدا بەرجەستە یە و بواری وەبەرهێنان زۆر لەبارە ، بە تایبەتیش کە لە کوردستان یاسایەکی یەکجار لەبار هەیە بۆ وەبەرهێنان کە تیایدا هەموو ئەو مافانەی داوەتە وەبەرهێنەرانی بیانی کە هاوڵاتی کوردستانی هەیەتی، بۆیە پێمان باشە سوود لەم دەرفەتە وەربگرن.
لە کوردستان ژێرخانی ئابووری تەواو هەیە بۆ گەشەکردن لە هەموو بوارەکان بەڵام پێویستیمان بە تەکنەلۆجیای نوێ هەیە بۆیە کۆمپانیاکانی پۆلەندا دەتوانن سوود لەم دەرفەتە ببینن.
ئەو کەرتە ئابووریانەی کە داهاتوویەکی باشیان هەیە و بواری وەبەرهێنان تیایاندا بەرفراوانە سەرەڕای کەرتی نەوت و گاز کەرتەکانی کشتوکال بە هەموو بەشەکانیەوە ، پیشەسازی خۆراک، گەشتوگوزار ، تەندروستی ، پەروەردەو فێرکردن ، بنیاتنانەوە و خزمەتگوزاری ...
بەڕێزان :
بۆ ئێوەو کۆمپانیاکانی تری پۆلەندا هەر کاتێک ئارەزوومەند بوون بۆ کارکردن لە کوردستان ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی کوردستان هەموو ئاسانکاریەکانتان پێشکەش دەکەن بە پێی یاسا کارپێکراوەکان ، لە هەمان کاتدا ئال و گۆڕی سەردانی شاندە بازرگانیەکان لە هەردولا بە کارێکی پێویست دەزانین بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان.
سوپاس
ئه‌ندرێش ئهرێندارسكى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى وڵاتى پۆڵۆنيا له ميانى ديدارى بازرگانى و واژوو كردنى يادداشتنامەى لێكگهيشتنى نێوان يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان و ژوورى بازرگانى پۆڵۆنيا وتى:
سوپاسى رێكخه‌ران و ژووره‌كانى بازرگانى ده‌كه‌م، ئێمه له وڵاتى پۆڵۆنيا له ماوه‌ى 30 ساڵى رابردوو په‌ره‌مان به ئابوورى وڵاته‌كه‌مان دا ئێستا يهكێكين له وڵاته به‌هێزه‌كان له رووى ئابوورييه‌وه، له چه‌ندين سێكته‌ر پێشكهوتوين ده‌توانين يارمه‌تى هه‌رێمى كوردستان بده‌ين.
ئهرێندارسكى وتى: ئێمه له ساڵى 2005 ه‌وه ڤيزا پێشكه‌ش به هاوڵاتيانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين، ئێمه هانى بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى خۆمان ده‌ده‌ين بێنه هه‌رێمى كوردستان، ئه‌م كۆبوونه‌وه دوو قۆڵيه ئاماژه‌يه بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كان، به واژووكردنى ئه‌م يادداشته په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌چنه قۆناغێكى نوێ.
وتيشى: هه‌روه‌ك چۆن له ماوه‌ى رابردوو پۆڵه‌ندا يارمه‌تيده‌رى هه‌رێمى كوردستان بووه، له ماوه‌ى داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بين و په‌يوه‌ندييه‌كان پته‌وتر ده‌كه‌ين.
رۆژی 1/10/2019 بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان و زیاتر کردنی ئاڵوگۆڕە شاندە بازرگانیەکان، هەردوو ژووری بازرگانی پۆڵۆنیا و یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان یادداشتێکی لێکگەیشتنیان واژوو کرد.
زياد ره‌ئوف نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى پۆڵۆنيا ستايشي رۆڵى حكومه‌ت و ژوورى بازرگانى كرد له په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كان، پاڵپشتى و به‌رده‌وامى خۆى دووپات كرده‌وه له پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان
دۆمێنيك موشيال كونسوڵى گشتى وڵاتى پۆڵۆنيا له هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ژوورى بازرگانى كرد بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى له پێشخستن و په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى پۆڵۆنيا، ئاماده‌يى كونسوڵخانه‌ى نيشاندا بۆ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ بازرگانان...
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...