بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 29 کانونی دووەم 2019 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Sun, 28 Apr 2024 09:27:06 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq شاندێکی گەورەی بازرگانانی وڵاتی بەلجیکا سەردانی ژوور دەکەن https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69346-شاندێکی-گەورەی-بازرگانانی-وڵاتی-بەلجیکا-سەردانی-ژوور-دەکەن.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69346-شاندێکی-گەورەی-بازرگانانی-وڵاتی-بەلجیکا-سەردانی-ژوور-دەکەن.html شاندێکی گەورەی بازرگانانی وڵاتی بەلجیکا سەردانی ژوور دەکەن

رۆژی ٢٨/١/٢٠١٩ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور پێشوازی کرد لە لوک ئۆیل بەڕێوبەری جێبەجێکاری ژووری ئەنتویرپ لە هەرێمی فلاندەرز لە وڵاتی بەلجیکا.

لە دیدارێکدا مەلا مەجید سورچی جێگری سەرۆکی ژوور و سەدرەددین کەمال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان وڵاتی بەلجیکا و هەرێمی کوردستان کرا.

لوک ئۆیل وتی: پەیوەندییە بازرگانیەکانمان لەگەڵ هەرێم پتەو دەکەین، ئێمە دەرفەتی باشی کارکردن لێرە دەبینین، لە ئاستی باڵاش هەردوو حکومەت رێککەوتنیان هەیە ئێمەش درێژە بە پەیوەندییەکان دەدەین.

وتیشی لە ناوەڕاستی مانگی ئادار شاندێکی گەورەی بازرگانانی وڵاتی بەلجیکا سەردانی ژوور دەکەن.

لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی ژوور هیوای خواست لە ماوەی داهاتوو حکومەتی بەلجیکا نوسینگەیەکی خۆی لە هەولێر بکاتەوە، هەوڵ بدرێ بە هەردوولا پرۆژەی هاوبەش ئەنجام بدەن، پاڵپشتی و هاوکاری ژووری بازرگانی هەولێری نیشاندا بۆ پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولا.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 29 Jan 2019 10:03:26 +0000