تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 09 ئەیلول 2018
رۆژی 3/9/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی كرد لە كاروان جەمال نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی ئینگلتەرە.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئینگلتەرە گفتوگۆی لەسەر كرا.
راكێشانی وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە بۆ كاركردن لە هەرێمی كوردستان و كردنەوەی لقی كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە بەشێكی تری ئەم دیدارە بوو.
هەروەها هەوڵدان بۆ ئاسانكاری بازرگانانی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری كردن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكان و هاوردەكردنی كەل و پەلی وڵاتی ئینگلتەرە گفتو گۆی لەسەر كرا.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
رۆژی 4/9/2018 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان كرد لە شاندێكی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر كە پێكهاتبوون لە زیهنی تەگرول راوێژكاری بازرگانی و ئێرسای چێتی راوێژكاری گومرگ.
لە دیدارێكدا باشتر كردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەر كرا.
سەرۆكی ژوور داوای كرد كە كارئاسانی زیاتر بكرێت بۆ بازرگانانی هەرێمی كوردستان لە هەموو روویەكەوە وەكو دابینكردنی ڤیزا و كارئاسانی لە خاڵە سنوورییەكان دا.
هەروەها هەردولا هاوڕابوون لەسەر سازكردنی كۆنفڕانسێك بۆ پیاوانی خاوەن كار و بازرگانانی توركیا و هەرێمی كوردستان.
هەر لەم دیدارەدا گیرو گرفتەكانی سەر سنوور و گومرگ خرانە بەر باس بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
یەک شەممە, 09 ئەیلول 2018 10:17

ئاگاداری

بەمەبەستی كاراكردنی كاری پێشانگای (نجف الاشرف)ی نێودەوڵەتی، ئەم پێشانگایە داواكارە لە كۆمپانیا خۆماڵی و نێودەوڵەتییەكانی كاركردوو لە هەرێمی كوردستان بەرهەمە جۆراوجۆرەكانیان لەم پێشانگایە پیشانبدەن، بۆ ئەم مەبەستە ئامادەن بۆ هەموو هاوكاری و كارئاسانییەك بۆیان.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« April 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑