بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 23 کانونی یەکەم 2018 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Fri, 19 Apr 2024 14:26:28 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا دووەم شاندی گەورەی بازرگانی هیند سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69328-لە-ماوەی-کەمتر-لە-مانگێکدا-دووەم-شاندی-گەورەی-بازرگانی-هیند-سەردانی-هەرێمی-کوردستان-دەکەن.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69328-لە-ماوەی-کەمتر-لە-مانگێکدا-دووەم-شاندی-گەورەی-بازرگانی-هیند-سەردانی-هەرێمی-کوردستان-دەکەن.html لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا دووەم شاندی گەورەی بازرگانی هیند سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا دووەم شاندی گەورەی بازرگانی هیند سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن
 
بە مەبەستی وەبەرهێنان کردن لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان وڵاتی هیندستان و هەرێمی کوردستان شاندێکی گەورەی خاوەنکار و وەبەرهێنەرە بەناوبانگەکانی وڵاتی هیندستان لە  ژێر چەتری فیدراسیۆنی پیشەسازکارانی وڵاتی هیند رۆژی ٢٠/١٢/٢٠١٨ سەردانی ژوورییان کرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا برادیب سینغ راچپور باڵیۆزی وڵاتی هیند لە عێراق، کونسوڵی وڵاتی هیند لە هەولێر، سەرۆکی فیدراسیۆنی پیشەسازکارانی هیند و ژمارەیەک لە بازرگان و خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون.
سەرۆکی ژوور وتەیەکی پێشکەشکرد باسی لە گرنگی هاتنی ئەم شاندە و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی هەردوولا کرد و وتی: ئەگەر چی ژمارەیەکی زۆر لە  کۆمپانیا هیندییەکان وەبەرهێنان دەکەن لە کەرتی نەوت لە هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان وڵاتی هیند و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی باش دایە، بەڵام ئێمە چاومان لەوەیە وەبەرهێنەرانی وڵاتی هیند وەبەرهێنان بکەن لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و ئاستی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکان پەرە پێبدەین و پەیوەندییەکان پتەو بکەین.
د. دارا وتی: هاتنی دوو شاندی بازرگانی گەورەی وڵاتی هیند لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا هۆکارێکە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ هاوڵاتیان.
برادیب سینغ راچپور باڵیۆزی هیند لە عێراق وتی: فیدراسیۆنی پیشەسازکارانی هیند سەرپەرشتی ئەم شاندە دەکات کە چەندین بواری لە خۆ گرتووە وەکو (کشتوکاڵ، تەندروستی، بنیاتنان و تەکنەلۆژیای زانیاری).
وتیشی: ئێمە لە پەیوەندییەکانمان بەردەوام دەبین و بە پەرۆشەوەین بۆ وەبەرهێنان.
شایانی باسە فیدراسیۆنی پیشەسازکارانی هیند ٨ هەزار گەورە پیشەسازکار لەخۆ دەگرێت، ٢٠٠ هەزار ئەندامی هەیە و نزیکەی لەگەڵ ٢٠٠ شوێنی بازرگانی یادداشتنامەی واژوو کردووە.
قەبارەی ئالۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان وڵاتی عێراق و هیند لە ئاستێکی باش دایە پشکی شێریش بەر کەرتی نەوت کەوتووە.
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Sun, 23 Dec 2018 10:45:23 +0000