تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 17 کانونی یەکەم 2018

رۆژی ١٦/١٢/٢٠١٨ سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی جەوهەر خدر، سالار جەلال قادر فاتەکە، سەرکەوت حاجی جەمال بەزاز و سەدرەددین کەمال ئەندامانی ئەنحومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان کرد لە چاندرا مۆلی کێرن کونسوڵی گشتی وڵاتی هیندستان لە هەولێر.

لە کۆبوونەوەیەکدا کونسوڵی هیند ئامانجی سەردانەکەی بۆ ژوور راگەیاندنی هێنانی شاندێکی گەورەی بازرگانی و خاوەن کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ هەولێرە لە ٢٠ی ئەم مانگەدا.

لە دیدارەکەدا سۆران ئەبوبەکر وتی: هێنانی ئەم شاندە بازرگانیانە دەبێتە هۆی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان.

وتیشی بەشداری کردنی کۆمپانیاکان لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی یەکتری و کردنەوەی هێڵی راستەوخۆی ئاسمانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی هیندستان پێویستە لە پرۆگرامەکانی داهاتووی هەردوولامان بێت.

جێگری سەرۆکی ژوور ئەوەشی خستەروو مایەی خۆشحاڵیمانە کە ئێستا لە هەولێر ڤیزا دەبەخشن ئێمەش وەکو ژوور ئامادەین بۆ هەموو هاوکاری و پاڵپشتیەک.

لە لایەن خۆیەوە کونسوڵی هیند رایگەیاند ئەم شاندە بازرگانیە زۆر سێکتەری جیاواز لەخۆ دەگرێت و ژمارەیەکی زۆریش لە کۆمپانیا گەورە و بەناوبانگەکانی وڵاتی هیندن.

وتیشی لە پلانمان دایە هێڵی راستەوخۆی ئاسمانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەینەوە.

چاندەر ئەوەشی خستەروو کە لە کۆتایی مانگی نیسانەوە دەستمان بە پێدانی ڤیزە کردووە لە هەولێر تا ئێستا نزیکەی ٣ هەزار ڤیزامان داوە، ئێمەش وەکو کونسوڵخانە بەردەوام دەبین لە هێنانی شاندی بازرگانی بۆ هەرێم.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑