تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 16 کانونی یەکەم 2018

بۆ یەکەم جار پرۆگرامی پلاتۆ لە هەرێم جێ بە جێ دەکرێت

 

رۆژی ١١/١٢/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان کرد لە شاندێکی هەرێمی ئەنتوێرپی بەلجیکی کە پێکهاتبوون لە خاتوو جیل سوتێنس راوێژکاری پێشکەوتوو لە یەکێتیی ئەوروپا و لوک ڤان لوڤێرن بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی نێودەوڵەتی.

لە دیدارێک دا سەرۆکی ژوور باسی لە پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەلجیکای کرد وتی پەیوەندییەکان لە ئاستێکی دڵخۆشکەر نین، هیوا خوازین پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەکانمان بدەین، هەوڵ بدرێت نوسینگە یان کونسوڵی وڵاتی بەلجیکا لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە و هێڵی ئاسمانی راستەوخۆ لە نێوان هەردوولا بکرێتەوە ئەمانەش دوو هۆکاری سەرەکین بۆ پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانیەکان.

وتیشی بەشداری کردنی کۆمپانیا و بازرگانانی وڵاتی بەلجیکا لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکانی هەرێمی کوردستان هۆکارێکی ترە بۆ پێشخستنی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولا.

شاندی میوان رایانگەیاند پەیامەکەتان دەگەیەنین بە حکومەتی وڵاتی بەلجیکا، ئێمە ئاڕەزووی بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرکانیەکانمان هەیە لەگەڵ هەرێم بەهۆی ئەوەی ئەم هەرێمەی ئێمەش هاوشێوەی هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەوڵەمەندە ٪٨٣ ئابووری بەلجیکا پێک دەهێنێت، وا بڕیاریشە لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو شاندێکی گەورەی حکومی و بازرگانی وڵاتی بەلجیکا سەردانی هەرێم دەکەن، مەبەستی سەردانی ئەمڕۆشمان بۆ جێ بە جێ کردنی پرۆگرامی پلاتۆ بۆ کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان.

پاشان لە هۆڵی کتێبخانەی ژوور بە بەشداری ژمارەیەک لە خاوەن کۆمپانیاکانی شاری هەولێر کۆبوونەوەیەک سازکرا.

لە دەستپێکی ئەم کۆبوونەوەیە سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور وتەیەکی پێشکەش کرد دوای بەخێرهێنان وتی: بەهۆی زۆری هەلی کار لە گشت سێکتەرەکان و گونجاوی کەشی وەبەرهێنان لە کوردستان و ئارامی و سەقامگیری٬ هەرێمی کوردستان بۆتە ناوچەیەکی گرنگ بۆ وەبەرهێنەرانی وڵاتان تاکو بێن وەبەرهێنان بکەن لە هەرێم.

وتیشی هیواخوازین وەبەرهێنەر و بازرگانانی وڵاتی بەلجیکاش بەشداربن لە ئاوەدانکردنەوەی هەرێم ئێمەش وەکو ژوور هەموو کات ئامادەین بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەک.

دواتر خاتوو جیل وتەیەکی پێشکەشکرد ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە لەگەڵ ژوور و خاوەن کۆمپانیاکان خستە روو رایگەیاند: ئێمە هاتووین بۆ پێشکەشکردنی پرۆگرامی پلاتۆ بۆ کۆمپانیاکان، ئەم پرۆگرامە وا دەکات کۆمپانیاکان راستەوخۆ سوودمەند بن، ئاڵوگۆڕی زانیاری بکەن، هیوا خوازین هەموو سوود ببینین لەم کۆبوونەوەیە.

پاش یەکتر ناسین پرۆگرامی پلاتۆ بۆ ئامادەبووان لە لایەن لوک ڤان پێشکەشکرا بۆ ئامادەبووان وەک سەرەتایەک را و بۆچوونی ئامادەبووان لەسەر پرۆگرامەکە دیاری کراو لە دانیشتنەکانی داهاتوو باسەکە دەوڵەمەند دەکرێت.

پلاتو كورتكراوەی ئینگلیزی ( (Programmed Logic for Automated Teaching Operations واتە رێكاری بەرنامەكراوی كرداری وانەبێژی میكانیكی( المنطق المبرمج لعمليات التدريس الَالي) .

 

 

 

بلاتو (بالإنجليزية: PLATO، وهي اختصار Programmed Logic for Automated Teaching Operations أو المنطق المبرمج لعمليات التدريس الآلي)[1][2] كان أول نظام مساعد المعمم لتعليمات الكمبيوتر (حوالي العام960، في إلياك 1)، وبحلول أواخر السبعينات، ضم عدة آلاف من المحطات في جميع أنحاء العالم على ما يقرب من عشرة أجهزة الكمبيوتر المركزية الشبكية مختلفة. في الأصل، بني بلاتو في جامعة إلينوي ويعمل منذ أربعة عقود، ويقدم الدورات الدراسية (الابتدائية - الجامعية) لطلاب جامعة إلينوي، والمدارس المحلية، وغيرها من الجامعات. عدة نظم متفرعة منه لا تزال تعمل.

وقد تم إقرار مشروع بلاتو من قبل شركة بيانات التحكم (CDC)، التي بنت العديد من الآلات التي تشغل بلاتو في الجامعة. خطط رئيس شركة بيانات التحكم وليام نوريس إلى جعل بلاتو قوة في عالم الكمبيوتر، آخر إنتاج لنظام بلاتو أقفل في عام 2006 (بالصدفة، كان هذا بعد شهر فقط من وفاة نوريس)، إلا أنه أسس لمفاتيح الإنترنت: المنتديات، اختبارات الإنترنت، البريد الإلكتروني، غرف الدردشة، ولغات الصور والرسائل الفورية، والألعاب الجماعية.

 

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑