بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 14 تشرینی دووەم 2018 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 02 May 2024 04:04:47 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەل تايوان https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69301-واژووکردنی-یادداشتنامەی-لێکتێگەیشتن-لەگەل-تايوان.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69301-واژووکردنی-یادداشتنامەی-لێکتێگەیشتن-لەگەل-تايوان.html واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەل تايوان

رۆژی ١٢/١١/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لە شاندێکی وڵاتی تایوان بە سەرۆکایەتی جەیمس هوانگ سەرۆکی  ئەنجومەنی پەرەپێدانی بازرگانی دەرەوەی تایوان کرد.

لە دیدارێکدا دروستکردنی پەیوەندی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەکان لە نێوان وڵاتی تایوان و هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا.

سەرۆکی ژوور وتی: هەرێمی کوردستان بەهۆی سەقامگیری و کەشی لەباری بۆ وەبەرهێنان لە زۆر سێکتەر بە تایبەت سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، گەشت و گوزار و پیشەسازی بوەتە هۆی سەرنجڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی زۆرێک لە وڵاتان، خاوەن کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی وڵاتی تایوانیش دەتوانن سوود لە دەرفەتەکان وەربگرن.

وتیشی: ئاسانکاری کردن لە پێدانی ڤیزا بۆ بازرگانانی هەرێم و کردنەوەی سەنتەرێکی بازرگانی وڵاتی تایوان لە هەرێم هەنگاوێکی سەرەتایە بۆ پێشخستنی سێکتەری بازرگانی لە نێوان هەردوولا.

سەرۆکی ژوور هیوای خواست شاندی میوان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەی خۆیان ئەم سەقامگیرییە و کەشە لەبارە بۆ خاوەن کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی خۆیان بگەیەنن بتوانین پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەکان بدەین.

جەیمس هوانگ وتی: ئێمە هەوڵ دەدەین وەرگرتنی ڤیزا بۆ بازرگانانی هەرێم ئاسان بکەین، لەهەمان کاتدا لە ساڵی داهاتوو بە شاندێکی گەورەی بازرگانی و راگەیاندنی وڵاتی تایوان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە بۆ ئەوەی کە من ئەو سەقامگیرییە و کەشەی لەبارەی وەبەرهێنانم بینی لە هەرێمی کوردستان ئەوانیش لە نزیکەوە ببینن.

دواتر سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور لەگەڵ جەیمس هوانگ یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد کە چەندین بڕگەی لەخۆگرتبوو ئاماژەبوون بۆ بەهێزکردن و دروستکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 14 Nov 2018 08:00:06 +0000