تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2018
یەک شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2018 09:09

بەردی بناغەی شەقامی ١٥٠مەتری خێرا دانرا

 

رۆژی ٢٦/٩/٢٠١٨ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بەشدار بوو لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی شەقامی ١٥٠مەتری خێرا لە شاری هەولێر.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

رۆژی ٢٣/ ٩/ ٢٠١٨ لە هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر یادی رۆژی سەربەخۆیی وڵاتی چینی میللی کردەوە، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی بەشداربوون لەم یادەدا.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

شاندێکی ژوور و یەکێتیی بەڵێندەران سەردانی شاری غازی عەنتاب دەکەن

 

بە مەبەستی بەشداری کردن لە پێشانگای بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە لە غازی عەنتاب، سەردانی کردنی ژووری پیشەسازی غازی عەنتاب و کۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانان و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان، شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم محەممەد کانەبی جێگری سەرۆکی ژوور و بە یاوەری باقی محەممەد هادی ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، سەرۆ دزەیی سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان لقی هەولێر و ژمارەیەک لەئەندامانی دەستەی باڵای یەکێتیی بەڵێندەران و بازرگان و خاوەن کۆمپانیا رۆژی ٣/ ١٠/ ٢٠١٨ سەردانی شاری غازی عەنتابیان کرد لە لایەن ئەندامانی ژووری پیشەسازی غازی عەنتاب و دەنیز کوتڵو بەڕێوبەری شەدو کۆمپانی پێشوازییان لێکرا.

 

شاندی ژوور و یەكێتیی بەڵێندەران سەردانی ژووری پیشەسازی غازی عەنتاب دەكەن

 

پێش نیوەڕۆی رۆژی 4/10/2018 شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆكایەتی ئیبراهیم سۆفی جێگری سەرۆكی ژوور و باقی محەممەد هادی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و د. سەرۆ ئیسماعیل دزەیی سەرۆكی یەكێتیی بەڵێندەران – لقی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستەی باڵای وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیا و بازرگانان سەردانی ژووری پیشەسازی غازی عەنتابیان كرد لە لایەن عەدنان ئونڤێردی سەرۆكی ژووری پیشەسازی غازی عەنتاب و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەم ژوورە پێشوازییان لێكرا.

لە دیدارێكدا كە گۆجان چێلیتورك سەرۆكی سەندیكای ئەندازیارانی شاری غازی عەنتاب ئامادەبوو، سەرۆكی ژووری پیشەسازی غازی عەنتاب دوای بەخێرهێنان تەئكیدی لە بەردەوامی پەیوەندییە بازرگانیەكان كردەوە، وتی پێشینەی پەیوەندییە بازرگانیەكانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەبێت، هەرێمی كوردستانیش وەكو دۆستی لە مێژینەی ئێمە و هاوسنورمان ئێمە پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەكانمان دەدەین، دەتوانین بە هەردوولامان كاری زۆر باشتر دەكەین.

وتیشی شاری غازی عەنتاب چەندین كارگە و كۆمپانیالە سێكتەرە جیاوازەكانی تێدایە ئێمەش هاوكار و هەماهەنگ دەبین.

ئیبراهیم سۆفی سوپاسی ژووری پیشەسازی غازی عەنتابی كرد بۆ ئەم پێشوازییە رایگەیاند ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا لە ئاستێكی باش دایە هەمیشە هەوڵدەدەین ئاستی ئەم ئاَلوگۆڕە پەیوەندییە بازرگانیەكان بەرەو پێش ببەین، وتیشی پەیوەندی ژووری بازرگانی هەولێر لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی توركیا لە ئاستێكی باش دایە، هیوای پەرەپێدانی زیاترین، ئەوەشی خستە روو كە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئامادەیە بۆ هەموو هاوكارییەكی بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی توركیا.

د. سەرۆ ئیسماعیل دزەیی سەرۆكی یەكێتیی بەڵێندەران لقی هەولێر لە وتەیەكدا باسی لە پرۆژە و كارە بەڵێندەرەكانی كوردستان و شاری هەولێر بە تایبەتی كرد، ئاماژەی بە بەردەوامی كارەكان كرد وتیشی هەرچەندە بەم دواییە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی تیرۆرستانی داعش پرۆژەكان بە سستی بەڕێوە دەچوون بەڵام لە ئێستا دەست بە پرۆژەكان كراوەتەوە و خاوەن كارانی غازی عەنتابیش دەتوانن بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.

باقی محەممەد هادی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر گرنگترین ئەو سێكتەرانەی كە لە ئێستادا هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی، هەروەها باسی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیای كرد هیوای خواست بازرگانانی شاری غازی عەنتابیش سوود لە دەرفەتەكان ببینن.

پاشان بازرگانان و بەڵێندەران و شاندی بەشداربووی ئەم میواندارییە باسیان لە كارو پرۆژەكانی خۆیان كرد، هەر لەم دیدارەدا باس لە چەندین كێشە و گرفت كرا وەكو گرفتەكانی سەر سنوور و خاڵە گومرگیەكان بە مەبەستی بەرزكردنەوە و گەیاندنی ئەم گرفتانە بۆ سەرووی خۆیان و چارەسەركردنی.

 

 

پاش نیوەڕۆی رۆژی 4/10/2018 بە بەشداری 41 كۆمپانیای شاری غازی عەنتاب لە بواری بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە، پێشنگای غازی عەنتاب بۆ بنیاتنان كرایەوە.

شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و یەكێتی بەڵێندەران بەشداربوون.

 

 

هەر لە میانی بەشداری كردنی شاندی ژوور و یەكێتیی بەڵێندەران لە پێشانگای غازی عەنتاب، خاوەن كۆمپانیا و بازرگانانی بەشداربووی غازی عەنتاب و شاندی ژوور و یەكێتیی بەڵێندەران دانیشتنی B2B یان ئەنجام دا.

لەم دانیشتنە شاندی ژوور و یەكێتیی بەڵێندەران لە نزیكەوە كار و پرۆژەكانی خۆیان و گرنگترین ئەو سێكتەرانەی كە لە هەرێمی كوردستان پێویستی بە وەبەرهێنان هەیە باس بۆیان روونكردنەوە هەوەها چەند گرێبەستێك لە نێوان هەردوولا واژوو كرا.

 

 

رۆژی 5/10/2018 شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و یەكێتیی بەڵێندەران سەردانی چەند كارگەیەكی پیشەسازی شاری غازی عەنتابیان كرد و لە نزیكەوە ئاشنا بوون بە كارەكانیان.

كارگەكانیش

- كارگەی دروستكردنی بڕینی بەرد و شیش و بەرزكردنەوەی كەل و پەلە بیناسازییەكان بۆ نهۆمی بڵند.

- كارگەی دروستكردنی كیسەی كاغەز و بلۆك و ماددەی نەگەیەنەری نێوان دیوار.

- كارگەی دروستكردنی پی ڤی سی.

- كارگەی دروستكردنی بۆیە.

- كارگەی دروستكردنی گۆرەوی.

- كارگەی دروستكردنی ئەلەمنیۆم بۆ داپۆشینی باڵاخانە و خانوو.

 

لەم سەردانەدا شاندی ژوور و یەكێتیی بەڵێندەران چەند گرێبەستێكیان واژوو كرد، لە ماوەی داهاتووش پەیوەندییەكان بەردەوام دەبن.

 

لە میانی سەردانەكەیان بۆ شاری غازی عەنتاب شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و یەكێتیی بەڵێندەران رۆژی 6/10/2018 سەردانی چەند كۆمپانیایەكی ئەو شارەیان كرد.

لەسەدانەكەیان دا لەگەڵ خاوەن و بەڕێوبەرانی ئەم كۆمپانیایانە دانیشتن و هیوایان خواست لە ماوەی داهاتوو لقەكانیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە و بەشداربن لە بازاِرەكانی شارەكانی هەرێم.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
یەک شەممە, 14 تشرینی یەکەم 2018 08:39

دوو سیمینار لە ژوور سازکرا

رۆژی ٩/ ١٠/ ٢٠١٨ بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و بەشێک لە نوێنەرانی کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەولێر و خاوەن کۆمپانیا و بازرگانان دوو سیمینار لە ژوور سازکرا.

سیمیناری یەکەم دەربارەی ئابڵوقەی وڵاتانی دراوسێ و دابەزینی بەهای دراویان وە کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان.

سیمیناری دووەم بریتی بوو لە دانانی نەخشە ڕێگایەک بۆ پەرەپێدانی کەرتی ئابووری لە هەرێمی کوردستان کە ئامادەکرابوو لە لایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە یارمەتی رێکخراوی UNDP و حکومەتی ئەڵمانیا.

سەرەتای دەستپێکردنی ئەم سیمینارانە سەرۆکی ژوور وتەیەکی پێشکەش کرد، سوپاسی هاوکاری وەزارەتی پلان دانانی کرد، رایگەیاند ئەم کۆبوونەوانە رێگا خۆشکەرن بۆ رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت وا دەکات کەرتی تایبەت رۆڵی کارای خۆی بگێڕێ لە پەرەپێدانی ئابووری هەر وڵاتێک.

وتیشی: ئابووری پێش ناکەوێت ئەگەر کەرتی تایبەت ژینگەی لەباری بۆ نەڕەخسێت.

سەرۆکی ژوور ئەوەشی خستەڕوو کە ژوور هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەم مەبەستە بەڵام پێویستی بە هاوکاری حکومەت، رێکخراوە حکومی و ناحکومیەکان و نوێنەرانی وڵاتانە.

وتی: پەرەپێدانی ئابووری خۆماڵی یەکێکە لە تەوەرە سەرەکیەکان، سوودی دەبێت بۆ وڵاتانی دەوروبەریش ئەمەش پێویستی بە کۆبوونەوەی زیاترە.

پاشان سیمیناری یەکەم لە لایەن د. محەممەد مستەفا مامۆستای زانکۆ و سیمیناری دووەمیش لە لایەن د. ئەنوەر ئەحمەد راوێژکار لە یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان پێشکەشکرا.

وا بڕیاریشە هەردوو سیمینار بکرێنە راسپاردە و پێشکەشی لایەنی پەیوەندیدار بکرێت بە مەبەستی کارکردن لەسەری.

دواتر گفتوگۆ و پرسیار لە لایەن ئامادەبووانەوە کرا.

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑