بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 20 نیسان 2017 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Mon, 13 May 2024 00:38:07 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq بانكی نێودەوڵەتی پرۆژەیەك بۆ تواناسازی ئابووری ئافرەتان ئه‌نجام ده‌دات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68841-بانكی-نێودەوڵەتی-پرۆژەیەك-بۆ-تواناسازی-ئابووری-ئافرەتان-ئه‌نجام-ده‌دات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68841-بانكی-نێودەوڵەتی-پرۆژەیەك-بۆ-تواناسازی-ئابووری-ئافرەتان-ئه‌نجام-ده‌دات.html بانكی نێودەوڵەتی پرۆژەیەك بۆ تواناسازی ئابووری ئافرەتان ئه‌نجام ده‌دات
بانكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ هاوكاری ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان له‌ كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكه‌ی حكومەتی كوردستان، پرۆژەیەكی ستراتیژی بۆ گەشەپێدان و تواناسازی ئابووری ئافرەتان لە كوردستانداو، دەستەبەركردنی هەلی كاركردن و دەرفەتی یەكسان بۆ ئافرەتان لە بازاڕی كاركردندا، جێبه‌جێ ده‌كات.
شاندێكی بانكی نێودەوڵەتی كە پێكهاتبوو لە غەسان خۆجە و غەڕام قەستەڵانی و ژین موختارو، شاندێکی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمانی كوردستان لە هۆڵی ژووری بازرگانیی و پیشەسازی هەولێر کۆبوونەوەو، لەمیانەیدا قه‌سته‌لانی شاره‌زا له‌ بانكی نیوده‌وڵه‌تی سمینارێكی لەبارەی چۆنیه‌تی به‌كارخستنی ئافره‌تان پێشکەش کرد.
په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، باسی له‌ گرنگی پرۆژه‌كه‌ كردو، داوای كرد ژووره‌ بازرگانییه‌كان پاڵپشتیان بن له‌ سه‌رخستنی. ‌لای خۆیه‌وه‌ دارا جلیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هەولێر ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك و ده‌ستخۆشی كرد له‌ ئه‌نجومه‌نی بالای خانمانی كوردستان بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌.
له‌و دیداره‌دا‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمەڵایه‌تی و ژمارەیەک لە‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژووری هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Thu, 20 Apr 2017 10:02:52 +0000