تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 05 تشرینی یەکەم 2017
پێنج شەممە, 05 تشرینی یەکەم 2017 09:56

پرسە نامە

       بۆ بەرێز قوباد تالەبانی
 جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان 
   
        بەنـاوی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بـازرگانی و پـیشەسازی هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و خانەوادە بەرێزەكەتان دەكەین، بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆك مام جلال سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، داواكارین لە یەزدانی مەزن ئەمە دواین ناخۆشیتان بێت و خوالێخۆشبێت بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
 
                                                      لـەگـەڵ رێـزدا...
 
 
                                                                                د. دارا جـلیـل خـەیـات
                                                                                       سـەرۆكـی ژوور
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
پێنج شەممە, 05 تشرینی یەکەم 2017 09:50

پرسە نامە

 
 
       بۆ بەرێز مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  
   ب / پرسە نامە  
        بەنـاوی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بـازرگانی و پـیشەسازی هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مەكتەبی سیاسی و گشت ئەندام و لایەنگران و هەڤاڵ و دۆستانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەین، بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆك مام جلال سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، داواكارین لە یەزدانی مەزن ئەمە دواین ناخۆشی  بێت و خوالێخۆشبێت بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
 
                                                      لـەگـەڵ رێـزدا...
 
 
                                                                                د. دارا جـلیـل خـەیـات
                                                                                       سـەرۆكـی ژوور
 
 
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
پێنج شەممە, 05 تشرینی یەکەم 2017 09:48

كۆبوونەوەی مانگانەی ژوور ئەنجامدرا

 
بەمەبەستی تاوتوێ‌ كردنی باری ئابووری و كارووباری ژوور ئەنجوومەنی كارگێری ژوور بە ئامەدەبوونی تەواوی ئەندامان لە رۆژی 15/9/2017 لە بارەگای ژوور،ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور كۆبوونەوەی ژمارە (  143 )ی مانگانە ی ئەنجامدا.
باقی محەممەد هادی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور رایگەیاند:لە كۆبوونەوەكەدا دوای تاوتوی كردنی باری ئابووری كوردستان بەگشتی هەولێر  بەتایبەتی ئەو بەربەستانەی دێنە رێگای كاری بازرگانی و كۆمپانیاكان وەك كرێ‌ ی كارەبا و  زیاد كردنی باج بەشێوەكی چاوەروان نەكراو و كرێ‌ زەوی حكومەت كە بەشێوەی   (ساگحە ) بەگشتی . 
 بۆیە بریاردرا لێژنەیەك پێك بهێندریت بۆ سەردانی كردنی هەموو ئەو دەزگانەی پەیوەندیدارن بەو پرسە هەیە وەك كارەبا و شارەوانی و فەرمانگەی دواتریش بۆ دەزگا بالاكانی تر .    
هەرواها لە كۆبوونەوەكە قەسە لەسەر ئەنجامدانی چالاكی كرا بۆ پشتگیری كردنی ریفراندۆم هەفتەی داهاتوودا كە ژمارەیەك چالاكی لە خۆ دەگرێت بلاوكرانەوە تابلۆ و ئالاو دروشمی بانگەشە پالپشتی كردنی ریفراندۆم و بری پارەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كرا .
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« May 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑