تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 23 تشرینی یەکەم 2017
بە مەبەستی درێژەدان بە پەیوەندییەكانی نێوانیان و گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژە هاوبەشەكانی داهاتوویان، رۆژی 16/10/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكان و بە یاوەری سەدرەددین كەمال و ماجد جەلال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر سەردانی (زانكۆی كوردستان – هەولێر)ی كرد، لە لایەن د. شەماڵ موختار سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی بۆردی زانكۆی ناوبراو پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا د. شەماڵ موختار باسی لە پرۆژە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولا كرد كە لە داهاتوودا جێ بەجێ دەكرێن، هەروەها چەندین پێشنیاری وردی خستەروو بۆ كاركردنی هاوبەش.
لە لایەن خۆیەوە د. دارا جەلیل خەیات پاڵپشتی میكانیزمەكانی كرد، پشتگیری خۆی و یەكێتیی ژوورەكانی دووپات كردەوە بۆ درێژەدان بە كاركردنی هاوبەش.
دواتر لە لایەن بۆردی زانكۆی كوردستان بە تێروتەسەلی باسیان لە وردەكارییەكانی پرۆژە داهاتووەكان كرد دوای گفتوگۆ كردن بڕیار درا لێژنەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوولا دروست بكرێت.
شایانی باسە لە رێككەوتی 7/6/2017 پرۆتۆكۆلێك لە نێوان یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و زانكۆی كوردستان بۆ كاركردن لە پرۆژەی هاوبەش واژووكرا.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
لە چوارچێوەی پاڵپشتی كردنی كۆمەڵە و رێكخراو و سەندیكاكان بۆ ئەنجام دانی چالاكی جۆراوجۆر كە خزمەت بە رەوشی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی دەكات ژوورەكەمان سپۆنسەی ڤیستیڤاڵی كۆمەڵەی خۆشنووسانی كرد كە لە 16/10/2017 لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر سازكرا.
ئەم ڤیستیڤاڵە پێكهاتبوو لە چالاكی جۆراوجۆر و پێشانگایەكی خۆشنووسی و كاری جوانكاری هونەری نووسین بە زمانی كوردی.
شایانی باسە هەریەك لە بەڕێوبەری گشتی ژوور و بەڕێوبەری بەشی راگەیاندن لە ژوور ئامادەی رێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگاكە بوون.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
دوو شەممە, 23 تشرینی یەکەم 2017 07:34

ئاگاداری

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئاگاداری بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان دەكاتەوە كە رێكخراوی Morbi Ceramics Association لە رێككـەوتی 16  – 19/11/2017 لە وڵاتی هیندستان لە شـــــــــــاری Gandhinagar, Gujarat دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ سیرامیك دەكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – بەشی پەیوەندییەكان بكەن بۆ ئەنجامدانی رێكاری پێویست.
دوایین مۆڵەت 29/10/2017
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« December 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑