تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 01 تشرینی یەکەم 2017
رۆژی 28/9/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور كە پێكهاتبوون لە سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور و باقی محەممەد هادی، فیدائەددین گەردی، سەركەوت جەمال بەزاز و كەمال محەممەد  پێشوازییان كرد لە شاندێكی رێكخراوی ماڵی كوردان لە سانت پێترسبۆرگ لە رووسیا بە سەرۆكایەتی مێراب خودایڤ سەرۆكی رێكخراو.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هەرێمی سانت پێترسبۆرگ گفتوگۆی لەسەر كرا.
شاندی میوان رایانگەیاند: كە لە دواییە سەردانیاندا بۆ شاری هەولێر یادداشتێكی لێكگەیشتنیان بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر ئامادەكردووە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا لە گشت سێكتەرەكان.
ئەوەشیان خستە روو كە بڕیار وایە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سێكتەری جیاواز لە مانگی نۆڤەمبەر سەردانی سانت پێترسبۆرگ بكەن بۆ واژوو كردنی ئەم یادداشتە، هیواشیان خواست شاندێكی ژووری بازرگامانی هەولێر و بازرگانانیش بەشداربن.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لێكردن بۆ ئەم هەنگاوە، رایگەیاند: كە ئاڵو گۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی رووسیا لاوازە، هیوای خواست بە واژووكردنی ئەم یادداشتە پەرە بە گشت سێكتەرەكان بدرێت و بتوانن كە شاندێكی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی رووسیاش سەردانی هەرێم بكەن لە نزیكەوە ئاشنا بن بە كاروبارەكان.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑