تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: پێنج شەممە, 18 ئاب 2016
 
بە مەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان جۆرجیا و هەرێمی كوردستان لە سێكتەرەكانی بازرگانی و ئابووری رۆژی 16/8/2016 شاندێكی ئەنجومەنی بازرگانی جۆرجی – كوردستانی و ژمارەیەك لە وەبەرهێنەرانی جۆرجی بە سەرۆكایەتی میكائیل كاكولیا سەرۆكی ئەم ئەنجومەنە سەردانی ژووریان كرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
دوای خۆشحاڵیان بەم سەردانە سەرۆكی شاندی میوان وتی: ئامانجمان لە دروستكردنی ئەم ئەنجومەنە بۆ زیاتر بەهێزكردن و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان جۆرجیا و هەرێمی كوردستانە لە سێكتەرەكانی بازرگانی، ئابووری و كلتوری.
سەرۆكی ئەنجومەنی بازرگانی جۆرجی – كوردستانی وتی: چەند وەبەرهێنەرێكی جۆرجی كە هاوكات ئەندامن لە ئەنجومەنەكەمان پاڵپشتی ئەم ئەنجومەنە دەكەن لە هەمان كات دا حكومەتی جۆرجی پاڵپشتیمان دەكات وە پێمان راگەیەندراوە كە هەموو توانایەكمان بەگەڕ بخەین بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
میكائیل كاكولیا ئەوەشی خستە روو كە حكومەتی جۆرجیا بە نوێنەرایەتی وەزارەتی تەندروستی جۆرجی ئامادەیە لە رووی چارەسەری پزیشكی بۆ بریندارەكانی پێشمەرگە بكات بە خۆڕایی كە لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش جەنگاون.
لە هەمان كات دا شاندی میوان بەكورتی باسیان لە یاسای وەبەرهێنانی جۆرجیا كرد، رایانگەیاند كە بەربەست بەرامبەر بە كاری وەبرهێنان زۆر كەمە لەسەر ئاستی جیهان لە ریزبەندی 15هەمین دێین بۆ ئاسانكاری كاری وەبەهێنان لە جۆرجیا و بازاڕی هاوبەشمان لەگەڵ هەریەكە لە توركیا و روسیا و یەكێتی ئەوروپا هەیە بەم نزیكاانەش لەگەڵ وڵاتی چین بازاڕێكی هاوبەش دەكەینەوە، ئەوەشیان خستە روو كە پێشكەوتوترین سیستەمی بانكیان هەیە.
وە لە سێكتەرەكانی هۆتێل و خوێندنیش پێشكەوتووە، بۆیە پێمان خۆشە كە وەبەرهێنەر و بازرگانانی كورد بتوانن كاری وەبەرهێنان بكەن لە جۆرجیا لە هەمان كات دا جۆرجیا لە رووی هەناردەكردنی ئاوی كانزایی و ئاسن زۆر پپێشكەوتووە.
لە لایەن خۆیەوە د. دارا دوای بەخێرهێنان بە ناوی خۆیی و ژووری بازرگانی هەولێر پیرۆزبایی و پاڵپشتی بۆ ئەم ئەنجومەنە دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
سەرۆكی ژوور رایگەیاند: لە ئێستادا خەڵكانێكی زۆر بۆ كاری وەبەرهێنان و گەشت و گوزار لە هەرێمی كوردستان روو لە وڵاتی جۆرجیا دەكەن، لە هەمان كات دا ئەوەی ئێمە ئاگاداربین خەڵكێكی زۆری جۆرجیش لە هەرێم كاردەكەن، ئێمەش وەكو ژووری بازرگانی هەولێر هەمیشە پاڵپشتی خۆمان دەربڕیوە بۆ هەر كارێك كە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان دابێت، وە دوپاتی لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابووری یەكانی نێوان هەرێم و جۆرجیا كردەوە.
 
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30 31        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑