رۆژی 30/5/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وە بە ئامادەبوونی ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لە شاندێكی كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر كرد، شاندی میوان پێكهاتبوون لە مەهدی فەراهانی بەرپرسی بەشی بازرگانی پێشوو لە كونسوڵخانەی ئێران و فرامەرز سەفەری و فێروز زارەئی بەرپرسانی نوێ لە بەشی بازرگانی و پەیوەندییەكان لە كونسوڵخانەی ئێران.
لە سەرەتای دیدارەكەدا مەهدی فراهانی بەرپرسانی نوێ ی بەشی بازرگانی بە ژوور ناساند و رایگەیاند كە لە ماوەی داهاتوو دا ئەوان لە شوێنی ئەو وەكو بەرپرسی بەشی بازرگانی لە كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر دەست بەكار دەبن، لە دەستپێكی كارەكانیان دا وا بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو یاوەری شاندێكی بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن كە سەردانی شاری هەولێر دەكەن.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور سوپاسی مەهدی فراهانی كرد كە لە ماوەی پێشوو رۆڵێكی كاراو بەرچاوی هەبووە لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا و هێنانی شاندی بازرگانی بۆ هەرێم و كارئاسانی بۆ بازرگانانی هەرێم وە هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكانی داهاتووی.
لە هەمان كات دا پیرۆزبایی لە دەستەی نوێ ی بەرپرسانی بەشی بازرگانی كرد و هیوای خواست بە هاوكاری هەردوولا بتوانین لە ماوەی داهاتوو پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكان بدەین، وە ئامادەیی ژووری نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك.
 
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2017 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑