بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 30 ئایار 2016 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://mail.erbilchamber.org Mon, 06 May 2024 01:43:57 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq سیمینارێك دەربارەی (ISO)لە ژوور سازكرا https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68633-سیمینارێك-دەربارەی-iso-لە-ژوور-سازكرا.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68633-سیمینارێك-دەربارەی-iso-لە-ژوور-سازكرا.html سیمینارێك دەربارەی (ISO)لە ژوور سازكرا
رێكخراوی (معا لحمایە الانسان والبیئە) وە كۆمپانیای ستانداردی نێودەوڵەتی بە هاوكاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، رۆژی 23/5/2016 لەهۆڵی كتێبخانەی ژووری بازرگانی هەولێر سیمینارێكیان لەسەر ISO 26000, ISO 9000 سازكرد.
بە ئامادەبوونی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ژینگە و سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور وە ژمارەیەك لە خاوەن كۆمپانیا و بازرگانان و بەڕێوبەرانی پەیوەست بەم بوارە ئامادەی بوون.
لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆكی ژوور دەست خۆشی لە رێكخەرانی ئەم سیمینارە كردوو بە بابەتێكی گرنگی لە قەڵەمدا بە تایبەت لە كوردستان، هیوای خواست كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستانیش بتوانن بەرهەمەكانیان ئەم بڕوانامە بەدەست بهێنن كە بڕوانامەیەكی جیهانیە و گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لە هەموو وڵاتان.
لەم سیمینارەدا رۆڵی بڕوانامەی ISO  كە پێوانەیەكی جیهانیە تایبەتە بە بەرهەمەكان رۆڵیان لە بواری ئابووری و ژینگە و كۆمەڵگەدا باس كرا، لە هەمان كات دا باسی گرنگی ئەم بڕوانامە كرا كە بە هۆیەوە هەر كۆمپانیایەك یا هەر دەزگایەك خاوەنی ئەم بڕوانامە بێت ئەوا لە هەموو جیهان باوەڕپێكراوە و ناسراوە و گرنگی تایبەتی خۆی هەیە.
هەروەها چەندین رێنمایی ئاڕاستەی كەرتەكانی تایبەت كران پەیوەست بەم بوارە، لە كۆتایشدا ئامادەبوان بە سەرنج و پرسیارەكانیان سیمینارەكەیان دەوڵەمەنتر كرد.
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 30 May 2016 06:56:15 +0000
ژوور بەشداری لە نۆزدەھەمین کۆڕبەندی ئابووری عەرەبی – ئەڵمانی دەكات https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68632-ژوور-بەشداری-لە-نۆزدەھەمین-کۆڕبەندی-ئابووری-عەرەبی-–-ئەڵمانی-دەكات.html https://mail.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/68632-ژوور-بەشداری-لە-نۆزدەھەمین-کۆڕبەندی-ئابووری-عەرەبی-–-ئەڵمانی-دەكات.html ژوور بەشداری لە نۆزدەھەمین کۆڕبەندی ئابووری عەرەبی – ئەڵمانی دەكات
لە رۆژانی 25-27 /5/ 2016 شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور سەردانی وڵاتی ئەڵمانیایان کرد و بەشداربوون لە نۆزدەھەمین کۆڕبەندی ئابووری عەرەبی - ئەڵمانی کە لە شاری بەرلین سازکرا.
لەم کۆڕبەندە سەرۆکانی ژووری چەند وڵاتێکی عەرەبی و چەند شارێکی ئەڵمانی و زیاتر لە 600 کۆمپانیا و خاوەن کار و بازرگانان بەشداربوون.
لەم کۆڕبەندە چەندین تەوەری گرنگ تایبەت بە کەرتی ئابووری و بازرگانی گفتوگۆی لەسەر کرا.
شایانی باسە شاندی ژوور پێک ھاتبوون لە د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور و سەرکەوت جەمال بەزاز، ماجد جەلال خەلیل و تاھیر مەولود ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور
 
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Mon, 30 May 2016 06:54:08 +0000